د.محمود عبداللە محمد، مامۆستا لەبەشی زانستی كۆمپیوتەر لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكە لەگۆڤارێكی خاوەن پیمپاكت فاكتەری (5.910) بڵاوكردەوە.
توێژینەوەكە لەژێر ناونیشانی (A new generalized collaborative filtering approach on sparse data by extracting high confidence relations between users) لەگۆڤاری (Information Sciences) بڵاوكراوەتەوە
بە شێوەیەکی گشتی لێکۆڵینەوەکە مێثۆدێکی نوێیە لەبواری Recommender systems ، بە بەکارهێنانی collaborative filtering بۆ پۆلێنکردنی ئەو بەکارهێنەرانەی لەسەر هێڵی نێتۆرک، کە داواکاریەکانیان لەکاتی گەڕان بە دوای کاڵا و کەلوپەل، هاوشێوە یاخود نزیکن لەیەکترەوە. ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ پێشنیارکردنی کاڵای پەیوەدیدارو چارەسەرکردنی گرفتی پەرشوبڵاوبونی پێشنیارەکان (sparsity challenge).
گۆڤاری (Information Sciences) لەچارهکی یەكەمی ڕیزبەندی گۆڤارە زانستیەكانی جیهاندایەو لەلایەن دامەزراوەی (Elsevier)چاپ و بڵاودەبێتەوە، گۆڤارەكە لهماستهر لیستی جۆرناڵهکانی كلاریڤەیت و سكۆپەس و چهندین دامهزراوهی دیكەی ئەكادیمی ئیندێكس كراوە.
كلیك لەم بەستەرەی خوارەوە بكەن بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە:
https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S0020025521003467?fbclid=IwAR3OBk0QVbymJgaW9b1vv4V_2-3x7Lcb2o-UffQym7RCXpGl_jIMzgaOWLw