University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، دوو توێژینەوەی لەدوو گۆڤاری ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بڵاوكردنەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایه‌کی زانکۆی ڕاپه‌ڕین دوو توێژینه‌وه‌ی زانستی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكە، لەدوو گۆڤاری ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بڵاوكردنەوە٠

 

دكتۆر (ئەحمەد بایز) مامۆستا له‌به‌شی كارگێڕی كار لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانکۆی ڕاپه‌رین، دوو توێژینەوەی لەدوو گۆڤاری ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بڵاوكردنەوە، توێژینەوەی یەكەم بەناونیشانی (Role of personal relationships in mitigating knowledge hiding behaviour in firms: a dyadic perspective) لەگۆڤاری (Transportation Journal) بڵاوكراوەتەوە كە گۆڤارەكە خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (1.182)ەو لەسۆكپەس و (Web of Science) ئیندێكس كراوە.
هەروەها توێژینەوەی دووەم بەناونیشانی (Role of personal relationships in mitigating knowledge hiding behaviour in firms: a dyadic perspective) لەگۆڤاری (Vine Journal of Information and Knowledge Management systems) بڵاوكراوەتەوە كە گۆڤارەكە لەسۆكپەس و (Web of Science) ئیندێكس كراوە.
شایانی باسە دكتۆر ئەحمەد بایز تائێستا (19) توێژینەوەی زانستی لەگۆڤارە ئیمپاكت فاكتەرەكان و خاوەن ئیندێكسە نێودەوڵەتییەكان بڵاوكردۆتەوە.

كلیك لەم بەستەرانەی خوارەوە بكە بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکان:
https://www.jstor.org/stable/10.5325/transportationj.60.3.0307

https://www.emerald.com/insight/content/doi/10.1108/VJIKMS-01-2021-0009/full/html

زانکۆی ڕاپەڕین توێژینەوە گۆڤار توێژەر