(د. شازاد كريم عثمان) ماموستا لەبەشی عربی کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵێ توێژەر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەشداری لە نوسین و بلاوبونەوەی کتێبێک بەناونیشانی (أدب الأطفال واليافعين وتحديات العولمة) دەکات .
زانکۆی ڕاپەڕین پڕۆژەی هۆڵی وۆرکشۆپی بەشی ئەندازیاری شارستانی دەخاتە بواری جێبەجێکردن
ڕۆژی سێشەممە (١٩/ ١٢/ ٢٠٢٣)، بەڕێز پ.ی.د. پەیمان ڕەمەزان ئەحمەد سەرۆکی زانکۆ بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەو ستافی ئەندازیاری زانکۆ و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی ، سەردانی مەیدانی پڕۆژەی دروستکردنی هۆڵی وۆرک شۆپ (ورشە عمل)بۆ بەشی ئەندازیاری شارستانی کرد.
زانکۆی ڕاپەڕین ڕۆژی ئاڵای کوردستانی بەرز ڕاگرت
ئهمڕۆ ١٧ی كانونی یهكهمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. پەیمان ڕەمەزان ئەحمەد سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و فەرمانبەران و خوێندکاران ، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین له رۆژی ئاڵای كوردستاندا مەراسیمێکی شایستەی بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵاوە لەبەردەم بینای کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان ڕێکخست.