هاوشێوەی ساڵانی پێشوو، زانکۆی ڕاپەڕین لە هەردوو کەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ لە ڕێگەی لیژنەیەکی شارەزاوە، فۆڕمی زانکۆلاین بێ بەرامبەر بۆ دەرچووانی ۱۲ی ئامادەیی پڕدەکاتەوە، هەر وەک دڵنیایی دەداتە خوێندکاران هەر هەڵەیەک لە پڕکردنەوە فۆڕمی زانکۆلاین ڕووبدات ئەوا تەنیا لەڕێگەی ئەو لیژنانەی کە لەزانکۆ حکومییەکانی هەرێم دانراون دەتوانن چارەسەری کێشەکە بکەن و هەڵەکە ڕاست بکەنەوە .
لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی زانکۆی راپەڕینی کرد
راگەیاندنی زانکۆ
ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٦/١٠/٢٢، لە سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین لەشاری رانیە لەلایەن بەڕێز "د.مۆفەق خالید" سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو سەرۆکی بەشە زانستییەکان، پێشوازی لەبەڕێز "شاناز ابراھیم احمد" لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرا.
سەرەتا لەلایەن بەڕێز د. مۆفەق خالید سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بەخێرھاتنی بەڕێز شاناز ئیبراھیم احمد و وەفدی یاوەری کرا. دواتر سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەمێژووی زانکۆی راپەڕین و گرنگی و بایەخی زانکۆکە کرد بۆ کوردستان بەگشتی و سنورەکە بەتایبەتی، ھەروەک باس لەگەشە زانستییە بەردەوامەکانی زانکۆکە کرا وەک کردنەوەی فاکەڵتی و بەشی تازە لەزانکۆکەدا.
بابەتەکانی پسپۆڕی زمان و ئەدەبی عەرەبی بۆ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لەزانکۆی ڕاپەڕین دیاریکران
ماستەری بەشی زمانی عەرەبی/ فاکەلتی پەروەردە- زانکۆی راپەرین
ھۆبەی خوێندنی باڵا لەزانکۆی راپەڕین ئاگاداری خوازیارانی خوێندنی ماستەر لە پسپۆڕی زمانی عەرەبی دەکات کە بەھۆی زۆری بابەتەکان کە پێشتر دیاریکرابوون، و نزیکبونەوەی کاتی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی و کەمی کات، بڕیاردرا بە پوختکردنی بابەتەکان بەم شێوەیەی خوارەوە: