University of Raparin Logo

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی زانکۆ، پلانی (زانکۆی راپەڕین) ئاشکرا ده‌کات

چاپکردن ئیمەیڵ

خوێندکاران ده‌توانن به‌شه‌ نوێیه‌کانی زانکۆی ڕاپەڕین له‌ (زانکۆلاین)دا پڕبکه‌نه‌وه‌

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بۆ کاروباری خوێندکاران، رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا کە (زانکۆلاین) کەوتۆتەکار، خوێندکاران دەتوانن بەشە نوێیەکانی زانکۆمان لە فۆرمەکەدا پڕبکەنەوە، کە بریتین لە: (ئەندازیاریی شارستانی) (پەروەردە و دەرونناسی/ فاکەڵتیی پەروەردە) (ئینگلیزی/ فاکەڵتیی پەروەردەی بنەڕەت).

"پ.ی.د.هێرش رەسوڵ" وتیشی "هەر بۆ ئەمساڵی خوێندن (٢٠١٦-٢٠١٧)، زانکۆی راپەڕین لە بەشەکانی: (زمانی عەرەبی/ فاکەڵتیی پەروەردە) (فەلسەفە/ فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتییەکان) (عەرەبی/ فاکەڵتیی پەروەردەی بنەڕەت) بە شێوەی وەرگرتنی راستەوخۆ خوێندکاریان وەرگرتووە".

درێژەی بابەت

وادەی پێشکەشکردنی پڕۆگرامی فوڵبڕایتی ئەمریکی بۆ توێژەرانی عێراق کرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

دەربارەی پڕۆگرامەکە:

پڕۆگرامی فووڵبڕایت ٢٥ توێژەی عێراقی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەشێوەی سەردانیکردن دەبات بۆ زانکۆکانی ئەمریکا، لە ڕێکەوتی ٢٠١٧/٦/٣٠ تا ٢٠١٧/٩/٨ مەبەستی پڕۆگرامەکە گەشەپێدانی ستافی وانەبێژی و ڕێنمایکردن و چالاکی ئاڵوگۆڕی کەلتووری لە (٥) پێنج بواری جیاوازدا و بۆ هەر بوارێکیش (٥) پێنج توێژەر وەردەگیرێت، کە هەریەکەیان (١٠) دە هەفتە لەزانکۆیەکی دیاری کراوی ئەمریکادا بەسەردەبات، لەو ماوەیەدا ئاشنا دەکرێن بە ڕێگا تازەکانی وانەبێژی و توێژینەوە چاودێری پۆل و بەشداری سیمینار و هەروەها گەشەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ ستافی وانەبێژی ئەمریکی لەڕێگەی دانیشتنەکانی ڕێنمایکردنی هەفتانە. هەروەها خەریککردنی بەردەوامی کاندیدەکە لەگەڵ ئەو خێزان و خۆبەخشانەی کە زانکۆ دیاریکردوون یان کەسانی تر کە لە کۆمەڵگەیەکی فراوانتر ئاسانکاری بۆ توێژەر دەکەن

درێژەی بابەت

کار بۆ بەھێزترکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆی راپەڕین و زانکۆکانی میسر دەکرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

راگەیاندنی زانکۆ

ئەمڕۆ ٢٣/ ١٠ / ٢٠١٦، لەسەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین لەشاری رانیە، پێشوازی لەرێکخەری زانکۆکانی میسرو زانکۆ عێراقیەکان کراو لەکۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی بەھێزترکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوولا کرا.
لەکۆبوونەوەکەدا کە بەسەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی راپەڕین د. مۆفەق خالیدو بەئامادەبوونی ھەریەک لە بەڕێزان پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. سەنا حەسەن راگری کۆلێژی پەرستاری و مامۆستا ئاراز رەمەزان بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و راگەیاندنی زانکۆی راپەڕین، بەخێرھاتنی وەفدی میوان کرا.

درێژەی بابەت