University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێک بۆ جێگیرکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنی بەشی فیزیا ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٦/١٠/٢٧، لە زانکۆی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆلێژ و فاکەڵتی زانست لە زانکۆکانی ( ڕاپەڕین ، کۆیە ، سلێمانی ، سەڵاحەدین ) بە ئامانجی پێداچوونەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن، وێرکشۆپێکیان بۆ جێگیرکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنی بەشی فیزیا ڕێکخست .

دوای ساتێک وەستان وەک وەفایەک بۆ خوێنی شەهیدان، راگری فەکەڵتی زانست لەزانکۆی ڕاپەڕین، بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆوە، وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد، لە وتەکەیدا ڕۆڵ و قارەمانێتی هێزەکانی پێشمەرگەی لە ڕووبەڕووبونەوەی تێرۆرستان بەرزنرخاند، دواتر ئامانجی وێرکشۆپەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

درێژەی بابەت

وادەی پێشکەشکردنی ماستەرو دکتۆرا درێژکرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

بەپێی نووسراوێکی رەسمی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی حکومەتی ھەرێم کە ئەمڕۆ 26 / 10 / 2016، بەسەر زانکۆکاندا گشتاندنی پێکراوە تێیدا وادەی درێژکردنەوەی پێشکەشکردنی داواکاری خوێندنی ماستەرو دکتۆرای رونکراوەتەوە.

لەنووسراوەکەدا ھاتووە کە لەسەر داوای ژمارەیەک سەرۆکی زانکۆکان و بە رەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی پێشکەشکردنی ماستەرو دکتۆرا درا تا کۆتایی دەوامی رەسمی رۆژی دوو شەممە (31/ 10 / 2016) .

درێژەی بابەت

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا داواکاری بۆ پرۆگرامی گەنجانی سەرکردەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٧ وەردەگرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لەھەولێر بەخۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنێت کە ئێستا دەرگای داواکاری پێشکەشکردن بۆ پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی گەنجانی سەرکردەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٧ کراوەیە.

پرۆگرامەکە سەرەکیترین پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی ئەمەریکایە بۆ ئەو عێراقیانەی تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٢٤ ساڵدایە. بەشداربووانی پرۆگرامەکە بناغەی تێگەیشتن و دۆستایەتی نێوان گەنجانی ئەمەریکا وعێراق پتەوتردەکەن لەڕێی پرۆگرامێکی یەک مانگی لەسەر ڕابەرایەتی و خزمەتگوزاری کۆمەڵگایی و پرۆگرامی کەلتوریەوە. ھەڵبژاردنی بەشداربووەکان لەسەر بنەمای لێھاتوویی دەبێت لەڕێگەی پرۆسەیەکی کراوەو چاو پیاخشاندنەوەی ووردەوە.

درێژەی بابەت