بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی پڕۆگرامەكان لە زانكۆی ڕاپەڕین هەڵدەسێت بەسازدانی ۆرك شۆپێك دەربارەی وانەی (تەندروستی و سەلامەتی) لەژێرناوی (گفتوگۆی زانستی) بۆ بەڕێز (م.شازاد رضا تۆفیق ) بەهاوكاری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانكۆمان لەڕۆژانی (٢-٣/ ٤ / ٢٠١٤) لەبینای فاكەڵتی زانستەمرۆڤایەتیەكان ،كاتژمێر (10) ی سەرلەبەیانی .
زانكۆی ڕاپەڕین پێویستی بەم پسپۆڕیانەی خوارەوە هەیە
زانكۆی ڕاپەڕین فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت پێویستی بە ژمارەیەك مامۆستا هەیە بۆ بەشەكانی (كوردی ، عەرەبی ، كۆمپیوتەر ، بیركاری ، باخچەی ساوایان )
بەو مەرجانەی خوارەوە :
مەرجەکان:
١- پیشکەشکار ئەبێت هەڵگری بڕوانامەی ماجستیر یان دکتۆرا بێت.
٢- توانای وانەوتنەوەی باش و کەسایەتی گونجاوی هەبێت.
٣- لە هیچ فە رمانگەیەکی تر دانەمەزرابێت.
٤ - زانینی زمانی ئینگلیزی ، هەلی باشتر دەرەخسێنێت بۆ پێشکەشکار .
هەرمامۆستایەک ئارەزووی کارکردن ئەکات لە زانکۆی ڕاپەڕین ئەتوانی سیڤی بنێریت بۆ ئەم ئیمێلە:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ڕاپهڕینی شاری رانیه ۵/۳/۱۹۹۱
هەموو راپەڕینیك بەهۆی چەندین هۆكارەوە سەرهەڵدەدات یەكێك لە هۆكارە گرنگەكانی ڕاپەڕینی ئاداری ساڵی 1991 باشوری كوردستان بریتی بوو لە دەرئەنجامی ئەو گۆرانكاریە ئابوری وسیاسی و سەربازیەی كە لەكۆتایی جەنگی سارددا ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراستی گرتەوەو بەتایبەتی دوای ڕاوەستانی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق- ئێران كە تیایدا وڵاتانی زلهێزی دنیاو عەرەبی و وڵاتانی كەنداو بە تایبەتی هەریەكەیان لە دیدێكی تایبەتییەوەو بە پێی بەرژەوەندیە ئابوری و سیاسی و سەربازیەكانی خۆی دەیڕوانیە ئەم جەنگەو هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئێران یان عێراق ئەنجام دەدا، كاتێك جەنگ كۆتایی هات