ڕۆژی دوو شەممە ٦/١/٢٠١٤ ۆرک شۆپی یهکهمی ڕیکخراوی IREX بهڕێوەچوو دوو رۆژی خایاند ، لە ۆرک شۆپەکەدا نوێنهری وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی و نوێنهری بالوێزخانه ئهمریکا و بهرێوهبهری پرۆگرامی IREXو نوێنهرانی زانکۆی ڤێرجینیا تێک ئامادەبوون .
پێدانی زەمالەی خوێندن بە ئارەزوومەندان لە وڵاتەکانی عیراق،ئێران و یەمەن
پڕۆگرامیٍSalam Erasmus Mundus پڕۆژەیەکە لە کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا هەڵدەستێت بە پێدانی زەمالەی خوێندن بە ئارەزوومەندان لە وڵاتەکانی عیراق،ئێران و یەمەن . خوێندنەکە لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەوروپا دەبێت کە ئەندامە لە پڕۆژەی (Salam) . ماوەی پێشکەشکردن تاوەکو ٧/١/٢٠١٤ ، زانیاری زیاتر دەربارەی مەرجەکان و داواکاریەکانی پێشکەشکردن لەم لینکانەدا ڕوونکراوەتەوە:
http://portal.uw.edu.pl/en/web/salam/scholarship-eligibilities
https://emecw.gis.lu.se/apply/?lot=2SALAM
پیرۆزبایی بەدەستهێنانی پلەی زانستی
بە ناوی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێز دکتۆر (حسن حسێن) مامۆستا لە بەشی فەلسەفەی زانکۆمان بە بۆنەی وەرگرتنی پلەی زانستی پرۆفیسۆری یاریدەدەر و نوسینی دوو کتێب لە بواری فەلسەفەدا بە ناونیشانی (فەلسەفەی زانست پەیوەندی نێوان فەلسەفە و زانست ، فەلسەفە و زانست لە سەدەی بیست پەیوەندی نێوان فیزیا و فەلسەفە ) ، بە هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆ د.حسن بەردەوامی و کاری زانستی باشتر لە داهاتوودا لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری زانکۆمان .