ڕۆژی پێنج شەممە ٥/١٥/ ٢٠١٤ سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی ڕاپەڕین بەهاوكاری سەنتەری توێژینەوەی پزیشكی لەزانكۆی پزیشكی هەولێر ، سیمینارێكی زانستی ئەنجام دەدات ،
سکوڵی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین یادی ڕۆژی پەرستاری دەکاتەوە
ئەمڕۆ ١٢ / ٥ / ٢٠١٤ کە هاوکاتە لەگەل ڕۆژی پەرستارانی جیهان ، سکوڵی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر یادی رۆژی پەرستارانی بەرز ڕاگرت .
سەرەتا لەسەر شەقامی گشتی ڕانیە سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی سکوڵی پەرستاری زانیاری دەربارەی دروستبوونی پیشەی پەرستاری و پەرستار کێیە و مەبەستەکانی پەرستار چین و ڕۆڵەکانی پەرستار لە بواری پزیشکیدا چین بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکرد ، دواتر بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بە رۆژی پەرستاران ئاشنا بکەن لە سکوڵی پەرستاریەوە بۆ کەمپەسی نوێ ی زانکۆ بە پێ رۆیشتن .
پاشان لە کەمپەسی زانکۆ و بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر د.محمد علی سەرۆکی زانکۆ لە هۆڵی کتێبخانە شانۆگەریەک دەربارەی ڕۆلی پەرستار لە کۆمەلگەدا پێشکەشکرا و لە کۆتاییشدا پێشبڕکێیەکی پرسیار و وەڵام بۆ خوێندکاران سازکرا .
زانکۆی ڕاپەڕین ئاهەنگی دەرچونی خوێندکارانی سازکرد
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٧/٥/ ٢٠١٤ لەبەردەم کەمپەسی نوێ ی زانکۆی راپەڕین ئاهەنگی دەرچونی خوێندکارانی سەرجەم فاکەڵتی و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو و لە ئاهەنگەکەدا خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆمان بە جل و بەرگی کوردییەوە بەشدارییان تێدا کرد ، سەر لەبەیانی وێنەی دەرچونی خوێندکارانی بەشەکان گیراو ، دواتر لە پارکی دەروازە ئاهەنگێکی شایستە بۆ خوێندکاران ڕێکخرا . لێرەشەوە بە ناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕینەوە پیرۆزبایی لە گشت خوێندکاران دەکەین و هیوادارین دەرچوانی زانکۆمان لە هەر شوێنێک بن بتوانن خزمەتێکی باشی نەوەکانی داهاتوو و کوردستانی ئازیز بکەن .
بابەتی تر...
- لەیادی كارەساتی 24/4/1974 و ڕاپەڕینە جەماوەریەكەی 24/4/1982 و ڕۆژی شەهیدی زانكۆ دا .
- زانکۆی راپەڕین.. بە دروشمی (لە پایتەختی ئازادیەوە بۆ ماندوبوونی بەدرخانیەکان) ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی کرایەوە
- زانكۆی ڕاپەڕین یادی (116 ) ساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردی دەكاتەوە
- یەکەمین کۆنفرانسی ستراتیژی زانکۆی ڕاپەڕین بەسەرکەوتوویی کۆتای پێهات