University of Raparin Logo

زانكۆی ڕاپەرین فلیمی گەڕانەوە و شانۆی دە نگێكی نەبیستراوی نمایش كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

لە چوارچێوەی كاروچالاكیەكانی هەفتەی ڕووبەروبوونەوەی توندو تیژی دژی ئافرەتان ڕۆژی دووشەمە ڕێكەوتی 2/12/2013 بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكاران( فلیمی گەڕانەوە و شانۆی دەنگێكی نەبیستراو) لە سیناریۆ و دەرهێنانی ,مامۆستا محمد جەودەت و مامۆستا ئاوات, كە تیایدا كێشەو گیروگرفتەكانی ژنان و شێوازەكانی ڕِووبەڕووبوونەوەی توندو تیژی دژی ئافرەتان لە كوردستان بۆ ئامادەبوان نمایش كرا.

 

 

 

زانکۆی ڕاپەڕین (٩٥) مۆمی بۆ نیڵسۆن ماندێلا داگیرساند

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی سێ شەممە ١٠ / ١٢ / ٢٠١٣ لە هۆڵی کتێبخانەی زانکۆی ڕاپەڕین بە بۆنەی کۆچی دوایی شۆڕشگێر (نیلسۆن ماندێلا ) سیمینارێکی بە ناونیشانی (ماندێلا ژیانێکی پڕ واتا و مرۆڤ دۆستی ) رێکخست بە سەرپەرشتی مامۆستا (محمد جەودەت) مامۆستای بەشی فەلسەفە لە زانکۆی ڕاپەڕین ، لە سیمینارەکەدا باس لە ژیان و کارەکانی نیڵسۆن ماندێلا کراو پەیامی بۆ مرۆڤایەتی و هاوسۆزی بۆ کورد و ڕەتکردنەوەی خەڵاتی ئەتاتورک گفتوگۆی لە بارەوە کرا .

لە سیمینارەکەدا مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ ئامادەبوون و وەک هاوخەمی دەربڕین و ڕێزگرتنێک کە لە تەمەنی (٩٥) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد (٩٥) مۆمیان داگیرساند .

 

 

 

زانکۆی ڕاپەڕین ئیدانەی تیرۆری کاوە گەرمیانی دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕێکخراوی میدیای گەنج بە هاوکاری زانکۆی ڕاپەڕین هەڵمەتی ئیمزا کۆکردنەوەی لە ناو زانکۆی ڕاپەڕین دەستپێکرد دژی تیرۆری کاوە گەرمیانی و ئیدانەکردنی ئەو کارە تیرۆرستیە . ئەو هەڵمەتی ئیمزا کۆکردنەوەیە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت و دواتر بەشێوەی ڕاپۆرت بڵاو دەکرێتەوە و پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت .