University of Raparin Logo

خوێندنی ماستەر لە زانكۆی ڕاپەڕین دەكرێتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

 

 

 

زانکۆی  ڕاپەڕین لە هەوڵەکانی بەردەوامە  بۆ کردنەوەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا  بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٣ – ٢٠١٤ بۆ ئەم مەبەستەش ( د. صباح ڕەشید ) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا  ڕایگەیاند : نوسراومان بۆ وەزارەتی خۆێندنی باڵا ناردووە كە ماستەری زمان بۆ بەشی زمانی كوردی و ئەدەبی كوردی و بەشی زمانی عەرەبی و ئەدەبی عەرەبی  بكرێتەوە ،  بۆ هەریەكێك لەمانە ( 6) خوێندكار وەردەگیرێت  كە (4)خوێندكاریان بۆ زانكۆیە و (2) خوێنكاریش بۆ دەرەوەی زانكۆیە واتە ئەو (2) خوێندكارە دەچنە منافسەوە ، بەلاًم تائێستا لەدڵنیای جۆری وەزارەتی خوێندنی باڵاوە  وەڵامی یەكلای كەرەوەمان وەرنەگرتووە  ، بەڵام ئەگەر وەزارەتی  خوێندنی باڵاش وەڵامی نەبوو ئەوا ماستەر بۆ بەشی كوردی هەر دەكرێتەوە.

درێژەی بابەت

زانكۆی ڕاپەڕین ۆرك شۆپێكی تایبەت بە پڕۆگرامەكانی خوێندنی بەشی كوردی ئەنجامدا

چاپکردن ئیمەیڵ

بەمەبەستی ڕێكخستنی مفرەداتی بابەتە پسپۆڕیەكانی (قۆناغی یەكەم و دووەم)ی بەشی كوردی و گونجاندنیان لەگەڵ پڕۆگرامەكانی قۆناغی بنەڕەتی 

درێژەی بابەت

خەڵات بەخشرا بە سێ خوێندکاری یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی دووشەممە ٦/٧/٢٠١٣  ڕێوڕەسمی دووەمین خولی دەرچوانی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو ، لە ڕێوڕەسمەکەدا لەلایەن بەڕێز دکتۆر علی سعید وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی خەڵات بەسەر سێ خوێندکاری یەکەمی سەر ئاستی  زانکۆدا دابەشکرا.

ناوی  خوێندکارە یەکەمەکان :
١- هەتاو علی احمد  /  بەشی عرەبی سکولی پەروەردەی بنەڕەتی  / پلەی نایاب
٢- ڕۆژگار بابکر محمد  /  بەشی عرەبی سکوڵی زمان – قەلادزی  / پلەی نایاب
٣- ڕابەر عمر محمد / بەشی کۆمپیوتەر و ماتماتیک  سکوڵی پەروەردەی بنەڕەتی/ پلەی زۆر باشە