وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، شێواز و مامەڵەى پێشکەشکردن بۆ سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى کوردستان بە ئەلیکترۆنى دەکات، فێرخوازان بۆ پێشکەشکردن و بەشدارى کردن لە کۆرس و تاقیکردنەوەکان و وەرگرتنەوەى ئەنجامەکان و بڕوانامە، دەتوان لەڕێگەى لینکى (lc.digital.gov.krd) سەردانى سیستەمەکە بکەن.
یاری کۆتایی خولی فوتساڵی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو
ڕۆژی دوو شەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢، یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی فوتساڵی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین لە یاریگای زانکۆ بەڕێوەچوو.
زانكۆی راپەڕین و زانكۆی كۆیە هەماهەنگی زانستی دەكەن
ئەمڕۆ سێشەممە (6ی ئەیلولی 2022) وەفدێكی كۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین سەردانی كۆلێژی زانستی زانكۆی كۆیەیان كردو لەكۆبونەوەیەكدا جەختیان لەسەر هەماهەنگی كارو پڕۆژەی زانستی كردەوە.
لەكۆبونەوەكەدا كە سەرۆك بەشەكانی هەردوو كۆلێژی زانست لەهەردوو زانكۆ بەشداربون گفتوگۆیان دەربارەی دروستکردنی پەیوەندی هاوبەشی زانستی كردەوە بەمەبەستی کردنەوەی خوێندنی باڵا (دیبلۆم باڵا ، ماستەر، دکتۆرا) بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2022 - 2023)
بابەتی تر...
- وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشور ڕادەگەیەنێت
- زانكۆی راپەڕین یاداشتی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ زانكۆیەكی پۆڵەندا واژۆ كرد
- مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (6.611) بڵاوكردەوە
- دوو خوێندکاری ماستەر لە بەشی بیرکاری کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکەن.