University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین ئەنجامی ماستەرو دكتۆراو دبلۆمی باڵای بڵاوكردەوە

پاڵپشت بە نوسراوی ژمارە (٧٨٧) لە ڕێکەوتی ٤-٧-٢٠٢٣ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تایبەت بە پەسەندکردنی ئەنجامی بەرایی خوێندنی باڵا/ دیبلۆمی باڵا و ماستەرو دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامی بەرایی پرۆسەی وەرگرتنی خوێندنی باڵا/ دیبلۆمی باڵا و ماستەرو دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) رادەگەیەنێت.

لەکاتی بونی گازندە لەئەنجامەکان لەڕێگەی ئەم لینکەوە گازندە پێشکەش دەکرێت

تانەگرتن لە ئەنجامەکان بەشێوەی ئۆنلاین بەردەست دەبێت تاوەکو ٥ رۆژی دەوامی فەرمی و پێویست ناکات سەدانی زانکۆ بکەیت.

بۆ ئەنجامی دیبلۆمی باڵا سەردانی ئەم لینکە بکەن:

بۆ ئەنجامی ماستەر سەردانی ئەم لینکە بکەن:

بۆ ئەنجامی دکتۆرا سەردانی ئەم لینکە بکەن

زانكۆی راپەڕین ناونوسین بۆ ڕاوندی نۆیەمی پێداگۆجی رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەكادیمی لەزانكۆی راپەڕین ئاگاداری خوازیارانی خولەكانی پێداگۆجی دەكاتەوە كە زانكۆی راپەڕین لەرۆژی (5 / 7 / 2023)ەوە ناونوسین بۆ بەشداریكردن لەخولی راوندی نۆیەمی پێداگۆجی رادەگەیەنێت و خوازیاران بەپێی ئەم مەرج و رێنماییانەی خوارەوە دەتوانن ناویان تۆماربكەن و بەشداربن لەم راوندەی پێداگۆجی لەزانكۆی راپەڕین:

درێژەی بابەت

گفتوگۆی دکتۆرنامەیەک لەبواری زمانی کوردی بەسەرکەوتویی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی تەموزی ٢٠٢٣، لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی دکتۆرانامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (شنۆ عەوڵا حمدامین) لە بەشی زمانی کوردی بەناونیشانی (هێمای وێنەیی و کاریگەری لە کردەی گەیاندندا لە ڕوانگەی واتاسازیی زانینییەوە) ئەنجامدرا.

دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی دکتۆرانامەکە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند، ئەندامانی لێژنەکە شیاوی هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایان بە خوێندکاری ناوبراو بەخشی.

لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێزان :

٭ پ.د. صباح ڕشید قادر/ زانکۆی سەڵاحەدین- سەرۆکی لیژنە.
پ.د. شهاب طیب طاهر/ زانکۆی راپەڕین- ئەندام.
٭ پ.ی.د. شیروان حسین حمد/ وەزارەتی پەروەردە- ئەندام.
٭ پ.ی.د. مزگین عبدالرحمن حمد/ زانکۆی سەڵاحەدین - ئەندام.
٭ پ.ی.د. همزە حسین حمە/ زانکۆی راپەڕین- ئەندام.
٭ پ.ی.د. نەوزاد ئەنوەر عمر / زانکۆی کۆیە- ئەندام و  سەرپەرشتیار.