University of Raparin Logo

وڵاتی هۆڵەندا زەمالەی چەند کۆرسێکی ڕاهێنان ڕادەگەیەنێت

سەنتەری ڕاهێنانی ڕادیۆی هۆڵەندا (RNTC - Radio Netherlands Training Centre) دەرفەتی بەشداریکردن لەچەندین کۆرسی ڕاهێنان رادەگەیەنێت کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی هۆڵنداوە دابیندەکرێت. کۆرسەکان دەرفەتی بەشداریکردن بۆ کەسانی شارەزا و دامەزراوەکان دەڕەخسێنن لە بوارەکانی ڕاگەیاندن و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە. عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی لەناو ئەم زەمالەدایەو خوازیاران دەتوانن لەعێراقەوە داواكاری پێشكەش بكەن:

درێژەی بابەت

وەزیرى خوێندنى باڵا: "لە چەند رۆژى داهاتوو ئەنجامە بەراییەکانى ماستەرو دکتۆرا ڕادەگەیەنرێت"

بەسەرپەرشتى ڕاستەوخۆى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کارکردن لەسەر پڕۆسەى خاڵبەندى پێشبرکێی وەرگرتن و پرۆسەی وردبینی خوێندنى باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە دیوانى وەزارەت بەردەوامەو وابڕیارە لە داهاتوییەکى نزیکدا ئەنجامە بەراییەکان ڕابگەیەنرێت.

درێژەی بابەت

بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر -كۆیە سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد

ئەمڕۆ یەكشەممە (25ی حوزەیرانی 2023) بەڕێز لیوا حەیدەر سەعید بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر -كۆیە، سەردانی زانكۆی راپەڕینی كردو لەلایەن سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ پێشوازیلێكرا.

لەدیدارێكدا وێڕای پیرۆزبایی بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر -كۆیە لەسەرۆكی نوێی زانكۆی راپەڕین، باس لەكارو پڕۆژەی هاوبەشی نێوان دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا.