University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین، مەراسمێک بۆ راپەڕینەکانی (١٩٨٢)ی دەڤەری راپەڕین سازدەکات

ڕۆژی دوو شەممە ۲۰۱٦/٥/۲، کاتژمێر (۱۰:۳۰)ی سەر لەبەیانی لە ساڵوەگەڕی راپەڕینەکانی ساڵی (١٩٨٢) دەڤەری ڕاپەڕین زانکۆمان بە سەرپەرشتی ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و راگەیاندن، ، مەراسیمێکی تایبەت و کراوە رێکدەخات، ھاتن و بەشداربوون بۆ گشت لایەک کراوە دەبێت .

بەڕێوەبەری سێنتەری بەکارخستن، لە وڵاتی ئیمارات بەشداری خولێک دەکات

بڕیارە رۆژانی ٨-١٤ / ٥ / ٢٠١٦ بەسەرپەرشتی باڵیوزخانەی ئەمریکا لەعێراق و رێکخراوی (IREX)ی ئەمریکی، زانکۆی نیۆرک خولێکی راھێنانی تواناکان بۆ بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی بەکارخستنی ژمارەیەک لە زانکۆکانی کوردستان بکاتەوە.

درێژەی بابەت

فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت ڕێوڕەسمی وێنەی دەرچوونی بۆ خوێندکاران سازکرد

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٦/٤/٢٧ بەئامادەبوونی ئەنجومەنی فاکەڵتی و سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە بەشەکانی "باخچەی ساوایان ،  کوردی ، عەرەبی ، کۆمپیوتەر ، بیرکاری  "  ڕێوڕەسمی وێنەی دەرچوونی خوێندكارانی قۆناغی چوارەم بەڕێوەچوو.