لەچوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۰۱٦/٥/۳، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لەمامۆستایان و خوێندکاران و ئەدیب دۆستانی ناوچەکە، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ کۆرێکی ئەدەبی بۆ نووسەری شاری کەرکوک "دانا عەسکەر" دەربارەی (خوێندنەوە و نووسین) ڕێکخست.
وەزارەتی خوێندنی باڵا مژدەیەک رادەگەێنێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیستێکی دیکەی شایستە داراییەکانی خوێندکارانی توانسازی رادەگەێنێت.
زانکۆی ڕاپەڕین مەراسیمێکی بۆ یادی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٨٢ ی شاری ڕانیە سازکرد
رۆژی دووشەممە ٢ / ٥ / ٢٠١٦ ، بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و هونەر لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکان ، ڕاگەیاندن و چاپەمەنیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین مەراسیمێکیان بۆ ڕاپەڕینەکانی ساڵی ١٩٨٢ ی شاری رانیە ڕێکخست و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسی حکومی و حزبی و مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین ئامادەبوون.