University of Raparin Logo

ناوی پاڵێوراوان بۆ خوێندنی ئێواران لە زانکۆی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٦/٣/٢٩ ناو و زانیاری کاندیدان بۆ خوێندنی ئێواران لە فاکەڵتییەکانی (زانستە مرۆڤایەتیەکان و پەروەردە ) لەزانکۆی راپەڕین ڕاگەیەنرا.


ناوی کاندیدەکان سەرەتایین و تا کۆتایی ھاتنی سەرجەم رێکارەکان نابن بە ئەنجامی کۆتایی. ھەروەھا خوێندنەکە بۆ ساڵی ئایندە دەبێت واتا بۆساڵی ( ٢٠١٦ – ٢٠١٧ )، و لە رۆژی بڵاوکردنەوەی ئەم ئەنجامە بەراییەوە تا رۆژی ١٠ /٤ /٢٠١٦ ھەرکەسێک بە ئەنجامەکە رەزامەند نیە دەتوانێ گازەندە بنوسێت و بۆ ئەو مەبەستە سەردانی تۆماری گشتی زانکۆ بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی گازندە رۆژانی یەک شەممە تا چوارشەممە لە کاتژمێر ( ٨:٣٠ – ١٢:٠٠ ). ھەرکاندیدێک بۆ ئەوەی ناوی جێگیر بکرێت پێویستە لە ھەفتەی یەکەمی مانگی پێنج چارەکی کرێی خوێندنەکەی بدات، ھەروەھا لە ھەفتەی یەکەمی مانگی ھەشت چارەکێکی تری پارەکە بدات، بە پێچەوانەوە ھەرکەسێک پابەند نەبێت ناوی لەلیستی کاندیدان دەسڕێتەوە.

ناوی پاڵێوراوانی بەشی یاسا

ناوی پاڵێوراوانی بەشی جوگرافیا

ناوی پاڵێوراوانی بەشی مێژوو 

ناوی پاڵێوراوانی بەشی کارگێڕی 

ناوی پاڵێوراوانی بەشی کوردی 

ناوی پاڵێوراوانی بەشی عەرەبی

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین، توێژینەوەیەک لەجۆڕناڵێکی نێودەوڵەتی بڵاودەکاتەوە

مامۆستا (جوامێر ڕسول حمە) لە بەشى کیمیا -فاکەلتى زانستی زانکۆی ڕاپەڕین، تویژینەوەیەکى تازەی لە گۆڤارى''Analytical Chemistry Letters '' بلاوکردەوە.توێژینەوەکە بە ناونیشانی(The Diversity of Phenolic Compounds along Defatted Kernel, Green Husk and Leaves of Walnut (Juglansregia L.)) بلاوکراوەتەوە، کە لەسەر بەرهەمی خۆماڵی کوردستانە و بەهاوکاری توێژەری ناوخۆیی و نێودەلەتی ئەنجام دراوە . گۆڤارەکە گۆڤاریکى زانستیە و بابەتى تازە و زیندوی زانستى کیمیا بلاودەکاتەوە، هەوەک گۆڤارەکە یەکێکە لەو گۆڤارانەى لەلایەن گروپى نیودەوڵەتى Taylor & Francis بلاودەکرینەوە، لە ڕووی زانستیەوە زۆر سەنگینە و ئیندێکس و تۆماری ئینتەرنێتی هەیە (ISSN 2229-7928 (Print),2230-7532 (Online)

درێژەی بابەت

سەرۆکی زانکۆ، جەژنی سەری ساڵی کوردی پیرۆز دەکات

 بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی (نەورۆز)ی (٢٧١٦)ی سەری ساڵی کوردی و (٢٥) ساڵەی یادی راپەڕین و رزگارکردنی شاری کەرکوکی قودسی کوردستان، و ھاوکات کە خۆرئاوای کوردستان نەورۆزی فیدڕاڵی دەکات، بەگشتی پیرۆزبایی لەسەرجەم کوردستانیان و خوێندکاران و مامۆستایان و ستافی کارگێڕی زانکۆی راپەڕین دەکەم، بەتایبەتیش سەرجەم کەسوکاری شەھیدانی رێگای رزگاری کوردستان و ھەموو ئەو پێشمەرگە و تێکۆشەرە سەربەزانەی لەھەر بستێکی خاکی کوردستان بەرگری لەخەڵک و کوردستان و ئازادی دەکەن، جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لەکاتێکدا دەگێڕین کە کوردستان رووبەڕوی قەیرانی سیاسیی و دارایی بۆتەوە و ھاونیشتمانیان لەبارودۆخێکی ناھەموواردا جەژنی سەری ساڵی کوردی دەکەنەوە، ھەروەھا پارچەکانی دیکەی کوردستان لەخەباتی رزگاری و شۆڕشدان، لەگەڵ ئەوەشدا عێراق و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەدایە کە پێویستی بە یەکڕیزی زیاتری نەتەوەیی ھەیە، بۆیە ھیواخوازم ساڵی نوێی کوردی ساڵی رزگاری پارچەکانی دیکەی کوردستان بێ، ساڵی کۆتایی ھێنانی شەڕی دژی تێرۆر بێ، ساڵی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسیی و دارایی بێ لەکوردستان و ساڵی دەستکەوتی گەورەی نەتەوەیی بێ لەگۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا.

درێژەی بابەت