University of Raparin Logo

لەزانکۆی راپەڕین بڕوانامەی نێودەوڵەتی بە (١٥٠) فێرخواز بەخشرا

ئەمڕۆ (٢٠١٦/٣/٩) سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی راپەڕین بروانامەی بەشداربوونی بەخشییە (١٥٠) فێرخواز کە بەشدارییان کردبوو لە خولەکانی (ڕیکخسن و پلانی کار) و (چۆن دەبیت بەوتاربێژێکی سەرکەوتوو)، ھەروەھا (ئەتەکێتی لەڕیکپۆشی و جلوبەرگدا).

درێژەی بابەت

کۆنفڕانسی گەشەپێدانی راپەڕین بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێھات

دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ٦-٢٠١٦/٣/٧ کۆنفڕانسی " گەشەپێدانی راپەڕین و خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ ڕەھەندەکانی" لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و قائیمقامی ڕانیە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی و ڕۆشنبیرانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو .

زانکۆی راپەڕین ئەم کۆنفرانسەی لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە بەبۆنەی یادی یۆبیلی زیوینی راپەڕین رێکخست بوو، لەماوەی دوو رۆژی کۆنفڕانسەکەدا و لە پێنج پانێڵدا (١٩) توێژینەوەی زانستی لە لە بوارەکانی مێژوو، میدیا و کۆمەڵگەی مەدەنی، گەشەپێدانی دەڤەری راپەڕین لەلایەنی کشتوکاڵ، ژینگە، ئاو، بەروبومی ئاژەڵی، ئاوەدانکردنەوە، تەندروستی... پێشکەشکران.

کارەکانی کۆنفرانس بەخستنەڕووی راسپاردەکان کە لە "٣٥" خاڵدا کۆکرابوونەوە، ئێوارەی ڕۆژی ٢٠١٦/٣/٧ کۆتایی پێهات، هەروەک لەداھاتوویەکی نزیکدا راسپاردەکان ئاراستەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دامودەزگا حکومییەکانی ناوچەکە دەکرێن، کە بنەمایەکی زانستی گرنگ دەبن بۆ بەرەو پێشبردن و گەشەپێدانی زیاتر دەڤەری راپەڕین.

درێژەی بابەت

یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی "گەشەپێدانی ڕاپەڕین و خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ ڕەهەندەکانی" بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٦/٣/٦ لە لەیادی راپەرینە جەماوەریەكەی بەهاری ساڵی ١٩٩١ كەلە ٥ ئازاردا لەشاری رانیەوە دەستیپێكرد, زانكۆی راپەرین لەیوبیلی زیوینی راپەریندا كۆنفرانسی "گەشەپێدانی راپەرین و خوێندوەی نوێ بۆ رەهەندەكانی" ئەنجامدا و ، لە یەكەم رۆژی كۆنفرانسەكەدا لە دوو پانێڵدا هەشت سیمینار پێشکەشی ئامادەبووان کران.

درێژەی بابەت