ئەمڕۆ دوو شەممە ۲۰۱٦/٤/٤ سکوڵی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین بەبۆنەی ڕۆژی زانکۆوە ، لەبینای فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان فیستیڤاڵێکی زانستی سازکرد.
سکوڵی پەرستاری کۆمەڵێک چالاکی زانستی ئەنجامدەدات
سکوڵی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین بەبۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی زانکۆ و گەشەپێدانی توانای لێهاتوویی خوێندکاران ، سبەی دوو شەممە ۲۰۱٦/٤/٤ کاتژمێر (۱۰)ی سەرلەبەیانی، هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک چالاکی زانستی لەبینای فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان.
رۆژی زانکۆی راپەڕین پیرۆز بێت
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕینەوە پڕ بەدڵ پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆمان بەتایبەتی، و دانیشتوانی دەڤەری راپەڕین بەگشتی دەکەین، بەبۆنەی رۆژی زانکۆمانەوە (٤/٤)، کە ساڵی ٢٠١٠ لە سەردەمی کابینەی شەشەمی حکومەتی ھەرێم و لەسەر بڕیاری بەڕێز د. بەرھەم ساڵح سەرۆکی ئەوکاتەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دامەزراندنی زانکۆی راپەڕین درا.