University of Raparin Logo

ڕێنمایی تازە بۆ کرێی وانەبێژی مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەردەچێت

بەپێی تازەترین ڕێنمایی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ژمارە ( ١٥٠/٤/٩ ) کە لە ( ٢٠١٦/١/١٣ ) دەرچووە و ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە، کە تایبەتە بە کرێی وانەوتنەوەی وانەبێژان لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ، لە ڕێنماییەکەدا هاتووە لە بەرواری ( ٢٠١٦/١/١٣ )وە کرێی وانەوتنەوەی وانەبێژان لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەت بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە دەبێت و بەدەر لەوە کار بە هیچ ڕێنمایی و نوسراوێکی تر ناکرێت .

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەڕین پێشوازی لە وەفدێکی پڕۆژەی ئیراسمەس مەندوس مەرحەبا کرد

ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۰۱٦/۱/۱۳ ، لە چوارچێوەی سەردان و بەسەرکردنەوەی زانکۆکانی ئەندام لە پڕۆژەی ئیراسمەس مەندوس مەرحەبا، وەفدێکی پڕۆژەکە کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان "ئینریکی لۆپێز" ڕێکخەری پڕۆژەکە و، پرۆفیسۆر "ئەنسیلمۆ سیۆنی پامپین " هەڵسەنگێنەری دەرەکی پڕۆژەکە، سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینیان کرد .

درێژەی بابەت

ڕۆژانى سێ شەممە وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازى لە هاوڵاتیان دەکات

د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان ڕۆژانى سێ شەممەى تەرخان کردوە بۆ دیدارى هاوڵاتیان، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە کێشەو داواکارییەکانیان.

درێژەی بابەت