زانکۆکانى (کۆیە، سەڵاحەدین، سۆران، سلێمانی، زاخۆ) پێشەنگى زانکۆکانى کوردستانن. لە مەراسیمێکى نیشتیمانیدا، بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستى ناوچەکەو, هەرێمى کوردستان ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیندرا.
ڕیزبەندی باشترین زانکۆکانی هەرێم ڕاگەیەنرا
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ /۱۲ /۲۰۱٥ لە مەراسیمێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ریزبەندی باشترین زانکۆکانی هەرێمی ڕاگەیاند.
وەجبەی دووەمی ناوی خوێندكاران رادەگەیەنرێت
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەوی زانستی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە "٧"ی كانونی یەكەمی ٢٠١٥، زۆرێك لە دەرچوانی پۆلی "١٢"ی ئامادەیی ئەوانەی كە ناویان لەهیچ زانكۆ و پەیمانگایەک نەهاتووەتەوە و كۆنمرەشیان لە سەرووی "٦٣" وەیە دوای ئەوەی بەدواداچوون بۆ كێشەكەیان كرا، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەوی زانستی هۆكارەكەی روون دەكاتەوە و مژدەیەکیان پێ ڕادەگەیەنێت.