ئه‌مڕۆ ١٧ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥، له رۆژی ئاڵای كوردستاندا له زانکۆی ڕاپەڕین زنجیره‌یه‌ك چالاكی به‌وبۆنه‌یه‌وه ئه‌نجامدران، خوێندکارانی زانکۆ به جلی كوردی و ئاڵای پیرۆزی كوردستانه‌وه یاده‌كه‌یان پیرۆز کرد .
توێژینەوەی مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین لە گۆڤارێکی بەناوبانگی جیهانی بڵاودەکرێتەوە
مامۆستایەکی بە توانای زانکۆی ڕاپەڕین"هاوڕاز قادر حمە " مامۆستا لە بەشی زمانی ئینگلیزی، توێژینەوەیەکی لە گۆڤارێکی ئەکادیمی بەناوبانگی جیهان بڵاودەكرێتەوە.
ناونیشانی توێژینەوەکە (A Contrastive Analysis of Kurdish Pre-service and In-service EFL Teachers' Beliefs about English Language Learning )
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی كه‌سوكاری(محمد حسن) ده‌كات
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوێندکاری جوانەمەرگ ( محمد حسن حمدامین ) خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی جوگرافیا لە زانکۆمان دەکات، کە له ڕوداوێكی هاتوچۆی دڵته‌زێن له‌سه‌ر رێگه‌ی ڕانیه-قەڵازێ گیانی له‌ده‌ستدا.