دواى بڵاوبونەوەى هەواڵێک لە چەند دەزگاو دامەزراوەیەکى ڕاگەیاندن سەبارەت بە کاراکردنى (زانکۆلاین)، ئێمە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى سەربارى ڕەتکردنەوەى ئەو هەواڵە, دەرچوانى پۆلى (١٢)ى خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە لە چەند ڕۆژى داهاتودا (زانکۆلاین) کارا دەکەین.
ڕادیۆی دەنگی زانکۆ ساڵێکی پڕ لە خزمەتی زانستی تێپەڕ دەکات
ڕۆژی چوار شەممە ٢٠١٥/١٠/٢٨ یەکەمین ساڵوەگەڕی کردنەوەی پەخشی ڕادیۆی دەنگی زانکۆی ڕاپەڕینە، بەو بۆنەیەوە ستافی ڕادیۆکە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم بیسەران و خوێندکاران و زانستخوازان لەدەڤەری بیتوێن و پشدەر دەکات .
ڕادیۆی دەنگی زانکۆی ڕاپەڕین ڕۆژی ۲۸ / ۱۰ / ۲۰۱٤ لەمەراسیمێکی شایستەدا کرایەوە و لەسەر فریکوێنسی 104.1 پەخشی بەرنامەکانی دەستپێکرد.
ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا داواى پێشخستنى ڕیزبەندى موچەى مامۆستاو فەرمانبەرانى دەکات
لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستیدا ئامادەبوانى کۆبونەوەکە جەختیان لەسەر پێویستى ڕەچاوکردنى بارودۆخى بارى دارایى و ئابورى مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆکان و دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى کردەوە.