لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزارەتى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستیدا, بڕیاردرا ساڵى خویندنى (٢٠١٤-٢٠١٥) بە ساڵى نەکەوتن (عدم رسوب) ئەژمار بکرێت.
په‌یامی د.یوسف گۆران بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران
مامۆستایانی به‌ڕیز فه‌رمانبه‌رانی ئازیز به‌ڕێزان له زانكۆكانی (سلێمانی، كۆیه، هه‌ڵه‌بجه، ڕاپه‌ڕین، گه‌رمیان، چه‌رموو، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی) وه‌ك ده‌زانین هه‌رێمی كوردستان به‌بارودۆخێكی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی یاسایی تایبه‌ت گوزه‌ر ده‌كات، له‌لایه‌ك هه‌رێمه‌كه‌مان ڕوبه‌ڕوی ڕێكخراوی تێرۆرستی (داعش) بۆته‌وه‌و، به‌درێژایی (1200)كم هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانێكی دارایی نه‌خوازراو بۆته‌وه.
زانكۆی راپەڕین بەشداری كۆنفرانسی یەكێتی زانكۆكانی جیهان دەكات
بڕیارە رۆژانی 28-2015/10/30، لەزانكۆی سینا شاری سینای وڵاتی ئیتاڵیا كۆنفرانسی یەكێتی زانكۆكانی جیهان بەڕێوەبچێت، لەكۆنفرانسەكەدا وەفدێكی زانكۆی راپەڕین بەشداردەبن كە پێكهاتووە لەپرۆفیسۆر د. محمد علی عبداللە سەرۆكی زانكۆ و ئاراز رەمەزان بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆ.