پرۆگرامی هاوبەشیپێکردنی رێکخراوی (IREX) بۆ زانکۆ تازەکان هەوڵ دەدات بۆ بەرەو پێشبردنی ئاستی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هاوکاریکردن و پێدانی یارمەتی تەکنیکی و توانای بەرەوپێشبرنی پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی و بەرەو پێشبردنی ڕێگاکانی وانەوتنەوە لەبەشە ئینگلیزییەکان لەناو زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
دهنگی زانكۆ فریكوینسی خۆی دهگۆڕێت و كاتی پهخش دریژ دهكاتهوه
دەنگى زانکۆ لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى بیسەرانیدا لە ١/ ٢/ ٢٠١٥ وە پەخشى ئاسایى خۆى رۆژانە درێژدەکاتەوە لە سەعات ٨ ى بەیانییەوە بۆ سەعات ٥ى ئێوارە و فریکوێنسەکەى لە ٩٧,٣ وە دەگۆڕێ بۆ ١٠٤,١ .
ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژی ئاڵاو ڕۆژی دایکی بە یەک ڕۆژ دیاریکرد
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی (٨٢٢٣) لە بەرواری (١٦/ ١٢ /٢٠١٤ ) بڕیاریدا بەدیاریکردنی ڕۆژی (١٧/١٢ )ی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان وە دانانی هەمان ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی (دایك)، واتە گرێدانی ڕۆژی ئاڵا کەهێمای نیشتیمانە بەدایکەوە. وە لەکاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، بەرزو پیرۆز ڕاگرتنی ڕۆژی (دایك)یش لە پاڵ مەراسیمی یادکردنەوەو ڕێزلێنانەکاندا فەرامۆش نەکرێت.