وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نوسراوێكدا بەژمارە (28680) كە ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێكەوتی (24/12/2014) كە ئاراِستەی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستانی كردوەو ئیمزای د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرەوەیە، بڕیاریدا بەوەرگرتنی (138) خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ درێژەدان بەخوێندن لەو بەش و كۆلێژ و فاكەڵتی و زانكۆیانەی كە لێیی وەرگیراون.
(230) خوێندكاری پزیشكی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم لە زانكۆكان هەرێم وەرگیران
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سێ نوسراودا كە بە ئیمزای (د.یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەژمارەكانی (29415, 29416, 29417)، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكەوتی (29/12/2014) دەرچوە،
(77) خوێندكاری دیكە لەبەشەكانی ( ڕاگەیاندن، وەرزش و خوێندنی ئیسلامی) وەرگیران
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوار نوسراوی جیادا كە ئاڕاستەی زانكۆكانی ( سلێمانی، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، گەرمیان، سەڵاحەددین، زاخۆ) ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر ژمارەیەك خوێندكاری دیكە بۆ بەشەكانی ڕاگەیاندن، خوێندنی ئیسلامی، وەرزش.