ئەمڕۆ پێنجشەممە (19 – 1 – 2023) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) بەیاوەری یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێز (د. هەژار قادر) و راگری كۆلێژی پەرستاری بەڕێز (پ.ی.د. رێبوار ارسلان) لەگەڵ ستافی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ كۆبۆوە.
لەكۆبونەوەكەدا باس لەبەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ كرا، بەشێوەیەك كە خوێندكاران و مامۆستایان بتوانن زیاتر سودی لێوەربگرن، بەتایبەت لەكاتی نوسین و ئەنجامدانی پڕۆژە زانستیەكانیانداو پێویست بونی سەرچاوەی زانستیدا، هەر لەكۆبونەوەكەدا سەرۆكی زانكۆ و تیمی یاوەری پاڵپشتی تەواوی سەرۆكایەتی زانكۆیان بۆ ستافی کتێبخانە دەربڕی و سوپاسیان کردن لەپای هەوڵ و ماندوبونیان لەئەركەكانیانداو بەڵێنیشیاندا كێشەو كەموكوڕییەكانیان چارەسەربكەن و پێداویستیەكان دابین بكەن بۆ كتێبخانەی ناوەندی زانكۆ.
گفتوگۆی دکتۆرنامەیەک لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی دکتۆرانامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (لەنجە عبدالرحمن غریب) لە بەشی زمانی کوردی بەناونیشانی (بیری ڕۆشنگەری لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠ - ١٩٩٠ ) ئەنجامدرا.
کونسوڵی گشتی هیندستان سەردانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکات
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ پێشوازیان کرد لە بەڕێز سوبحاش کاین کونسوڵی گشتی هیندستان لە هەرێمی کوردستان و دێڤێندرا کومار جێگری سەرۆک کونسوڵ و وەفدێکی یاوەری .
بابەتی تر...
- سیمپۆزیۆمێک دەربارەی خوێندنەوەیەک بۆ دیاردەی خۆکوشتن و لێکەوتەکانی بەڕێوەچوو
- سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لهههردوو سهرۆكی زانكۆی ڕاپهڕین و ههڵهبجهو نوێنهرانی ڕێكخراوی ئاسووده كرد
- وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە ڕوسیا ڕادەگەیەنێت
- وێرکشۆپی بەرەو بنیادنانی ژێرخانی ئەلیكترۆنی زانكۆ رێكخرا