University of Raparin Logo

دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین دوو پەرتوكیان بڵاوكردەوە

لە درێزەی کارە زانستییەکانیاندا، دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین لەبەشی جوگرافیای كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان دوو پەرتوکیان بەناونیشانی (جوگرافیا-هەمەجۆر) و (جوگرافیای مرۆیی) بڵاوكردەوە.
پەرتوكی یەکەم کە پەرتوکێکی زانیاری گشتییە بەناونیشانی (جوگرافیا-هەمەجۆر) لەلایەن (پ.ی.د. فاطمة قادر مصطفى) ئامادەكراوە، ئەو پەرتوكە چەندین زانیاری و بابەتی جیاواز لەخۆ دەگرێت، لە زانیارییە گشتییەكانی جوگرافیا وەك (چەمكی جوگرافیا و بەشەكانی و كیشوەرەكان و وڵاتانی جیهان و دیاردە جۆراوجۆرەكانی جوگرافیا و ئاووهەوا و زانستی زەوی و ناساندنی چەند زاراوەیەكی تایبەت بە جوگرافیا و....هیتر ) لە بابەت و زانیارییە جوگرافیەكان و گشتییەكان، ئەو بابەتانە پێویست و گرنگن لە ژیانی مرۆڤ بەتایبەت بۆ خوێندكارانی زانکۆ لە بەشی جوگرافیا و خوێندكارانی قۆناغی ئامادەیی، چونكە هەرچەندە مرۆڤ زانیاری زۆرتربێت، توانای لە بەرەنگاربونەوەی ڕووداوەكان زیاتر دەبێت، لەگەڵ چەند بابەتی دیکە كە پەرتوكەكە لە خۆی گرتوە لە زانیارییە گشتییەكانی ژیان.
پەرتوكی دووەم بەناونیشانی (جوگرافیای مرۆیی) لە زمانی عەرەبیەوە وەرگێڕانی بۆ کراوە بۆ زمانی کوردی لەلایەن هەردوو مامۆستای بەشی جوگرافیا (پ.ی.د. فاطمة قادر مصطفى و پ.ی.د. ساكار محمد حسن).
ئەم پەرتوکە باسی جوگرافیای مرۆیی دەکات وەک لقێک لە لقەكانی زانستی جوگرافیا، کە بە مانای پەیوەندی ئاڵوگۆری نێوان خەڵك و ژینگەی دەوروبەری دێت، بە جۆرێك كە پێداگری دەكات لەسەر ڕێكخستنی شوێن، كە ژیانی خەڵك و چالاكی و جموجۆڵی لەگەڵ ژینگە دەخاتە بەرباس، هەروەک ئەو لقە پەیوەندی هەیە بە زانستە مرۆیی و كۆمەڵایەتییەكان و هاوبەشی و ئاوێتەیی لەگەڵیدا هەیە، وە كاردەكات بۆ خستەڕووی ڕواڵەتەكانی جیهان، لەڕووی كات و شوێنەوە، بە پشت بەستن بە ڕێگاكانی جۆریی و چەندی لە زانستە كۆمەڵایەتییەكان، هەروەها پشت دەبەستێت بە كێشانی نەخشە و كاری مەیدانی و بواری تەكنۆلۆژی لە بوارەكانی شیكردنەوە وداتا و ئامارە شوێنییەكان و سیستەمی‌ زانیارییە جوگرافییەكان، لەم پەرتوكەدا هەموو ئەو بابەتانە بە تێروتەسەلی باسكراون.

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار پڕۆژەی یانەکان (Club Projects)جێبەجێدەكات

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لەزانكۆی راپەڕین هەڵدەستێت بەئەنجامدانی چالاکی پیشەی (Club Projects) زانستی مەعریفی لەپڕۆژەی یانەکان کە ئامانج لەپڕۆژەی یانەکان گرینگیدانی زیاتر بەگەشەپێدانی توانا مەعریفی و لێهاتوویەکانی خوێندکارانە لەژینگەی دەرە‌وە‌ی کڵاسدا.

درێژەی بابەت