University of Raparin Logo

بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردە وێرکشۆپێکی داخراوی ڕێکخست

بەمەبەستی جێگیرکردنی ناوەڕۆکی بابەتەکانی وەرزی پایزە لە هەرچوار قۆناغی بەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠٢٢/١٠/١٨) بەشی زمانی ئینگلیزی، لە هۆڵی پێشەوا قازی محمد وێرکشۆپێکی داخراوی بۆ مامۆستایانی بەشەکە هەریەک لە (م.هاوراز قادر حمە) و (م. سامان محمد عثمان) و (م. هادی حسێن حاجی) ڕێکخست.

درێژەی بابەت

ڕاوێژکارێكی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینی كرد

ڕاوێژکارێكی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینی كرد

ئەمڕۆ دوو شەممە (17 – 10 - 2022)، بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پێشوازیکرد لەمامۆستا (سەرتیپ سمایل جاف) ڕاوێژکاری سەرۆك بافڵ تاڵەبانی بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی.
لەدیدارێکدا مامۆستا سەرتیپ وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی خۆی بەسەرۆکی نوێی زانکۆی راپەڕین، بەڵێنی پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ دەربڕی لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی خوێندن و بەرەوپێشچوونی کەرتی خوێندنی باڵا لەسنورەکەدا

وەزارەتى خوێندنى باڵا (50) کورسى خوێندنى دکتۆرا لە چوارچێوەى بەرنامەى (Imperial College London- UK) ڕادەگەێنێ

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەم مامۆستایان سەر بە وەزارەتەکەمان ئاگادار دەکات، کە زانکۆی (Imperial College London- UK) (٥٠) کورسی خوێندنى بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى دکتۆرا بۆ ساڵى ئەکادیمی (٢٠٢٣- ٢٠٢٤) بە ناونیشانی (Presidential Funded PhD Scholarships) ڕاگەیاند، هەر مامۆستایەک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدایە و ئارەزوی خوێندن لەو زانکۆیە دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، دەتوانێت لە رێگەی ئەم بەستەرەى خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن:

درێژەی بابەت