ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢١، بەشی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێکی بەناونیشانی (جێبەجێکردنی پڕۆگرامی نوێی خوێندنی بەشی زمانی کوردی لە ژێر ڕۆشنایی سیستەمی بۆڵۆنا) ڕێکخست.
وێركشۆپێكی ئۆنلاین رێكدەخرێت
هەردوو بەشی بایۆلۆجی و زانستی تاقیگەی پزیشکی لەکۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین بەهاوکاری کۆلێژی ددانی زانکۆی ئەنبار وێرکشۆپێک بەشێوەی ئۆنڵاین لەژێر ناونیشانی: National Center for Biotechnology Information (NCBI) & RT-PCR. لە ڕۆژی چوار شەممە (٢٩/٩/٢٠٢١) کاتژمێر ٨:٣٠ ی ئێوارە رێكدەخات.
مامۆستایەكی زانکۆی ڕاپەڕین توێژینەوەیەك لەگۆڤارێکی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بڵاودەکاتەوە
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی هاوبەشی لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە كە لەسكۆپەس ئیندێكسەو لەچارەكی سێیەمی ریزبەندی گۆڤارەكانی جیهاندایە.