University of Raparin Logo

لە زانکۆی راپەرین نرخی کرێی خوێندنی ئێواران و پارالێڵ دیاریکرا

 

ئەنجوومەنی زانكۆی ڕاپەڕین، پاڵپشت بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەپێی فەرمانی زانکۆیی ژمارە (٣٨٩٦) لە ڕێکەوتی (١٩-٩-٢٠٢١) نرخی كرێی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا)ی بە سیستەمی (ئێواران و پارالێڵ) لە گشت بەشەکانی زانکۆ بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) دیاریکرد.

درێژەی بابەت

گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماستەر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنج شەممە (16ی ئەیلولی 2021)، له‌هۆڵی پێشه‌وا قازی محمد لەكۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێی زانكۆی راپەڕین، گفتوگۆی توێژینەوەی ماسته‌ری خوێندكاری باڵا (ٳبراهیم محمد ٳبراهیم) خوێندکاری ماستەر لەکۆلێژی پەرەوردەی قەڵادزێ، به‌شی زمانی کوردی- ئەدەب، به‌ناونیشانی : (خوێندنەوەی دەقە شیعرییەکانی " ئێستا کچێک نیشتیمانمە" ی شێرکۆ بێکەس بەپێی میتۆدی تەواوکاری" التکاملي") ئەنجامدرا.

درێژەی بابەت