ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی و بەشی بەڕێوەبردنی كار لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکیان بە ناونیشانی (بنەما سەرەکیەکانی کارگێڕی سەرکەوتوو) رێکخست.
گفتوگۆی توێژینەوەیەکی ماستەر بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ ١٥. ٩. ٢٠٢١ گفتوگۆی ماستەر نامەیەک بەڕێوەچوو لەبواری ئەدەبی کوردی، بەناونیشانی( ئەزمونی شیعریی محەمەد عومەر عوسمان) لەلایەن توێژەر (قادر غفور قادر) لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت. دوای نزیکەی ٣ کاتژمێر گفتوگۆی چڕو پڕو باش و ورد نامەکە لەلایەن لیژنەوە پەسەند کرا.
لیژنەی گفتوگۆ پێکھاتبو لەبەڕێزان:
پ.د.پەخشان سابیر حەمەد زانکۆی سۆران.
پ.ی.د.رێبوار محمد مەلازادە، زانکۆی سەڵاحەددین.
پ.ی.د سافیە محمد ئەحمەد
زانکۆی راپەرین
سەرپەرشتیاری بەرێز پ.د.عەلی
تاھیر بەرزنجی
زانکۆی سلێمانی
گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماستەر بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەکشەممە (12ی ئەیلولی 2021) لههۆڵی پێشهوا قازی محمد لەكۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین، گفتوگۆی توێژینەوەی ماستهری خوێندكاری باڵا (کارزان خدر اسماعیل) خوێندکاری ماستەر لەوەزارەتی پەروەردە بهشی کوردی- زمان، بهناونیشانی : (پڕۆسەی فۆنۆلۆژییەکان لەزمانی منداڵی کورددا) ئەنجامدرا.