لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٢) لەزانکۆی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ دەستیکردوە بەئەنجامدانی ئامادەکاری پێویست بۆ سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران.
گفتوگۆی تێزێکی دکتۆرا لە کۆلێژی پەروەردە ئەنجامدرا
ئەمڕۆ پێنج شەممە (٩/٩/ ٢٠٢١)، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا (بڕوا ڕەسوڵ ئەحمەد) لە کۆلێژی پەروەردە بنەڕەت- زانکۆی ڕاپەرین، لە هۆڵی پێشەوا قازی محەمەد لە کۆلێژی پەروەردە ئەنجامدرا.
ناونیشانی تێزی دکتۆراکە دەربارەی ( گەنجینەکردنی زانیاری لە فەرهەنگی عەقڵیدا، لە نێوان تیۆری شەبەنگی دەنگەکان و تیۆری تەونی سیمانتیکیدا)، بوو. دوای گفتوگۆی تێزی دکتۆرانامەکە، ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ بڕوانامەی دکتۆرایان بە خوێندکاری ناوبراو بەخشی.
مامۆستایهکی زانکۆی ڕاپهڕین توێژینهوهیەكی لەگۆڤارێكی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (4.223) بڵاوكردەوە
مامۆستایهکی زانکۆی ڕاپهڕین توێژینهوهیەكی زانستی بەهاوبەشی لەگەڵ دوو توێژەری دیكە، لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (4.223) بڵاوكردەوە٠
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆرە (پەیمان رەمەزان) مامۆستا لهبهشی بەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانکۆی ڕاپهرین، تازەترین توێژینەوەی زانستی خۆی لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بەناونیشانی (A step towards sustainable path: The effect of globalization on China’s carbon productivity from panel threshold approach) لەگۆڤاری Environmental Science and Pollution Research) بڵاوكراوەتەوە كە گۆڤارەكە خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (4.223)ەو لەسۆكپەس و كلاریڤەیت ئیندێكس كراوەو لەچارەكی چارەکی دووەمی رانكی گۆڤارە زانستیەكاندایە بەپێی ریزبەندی (Scimago). و ئەوگۆڤارە لە بلاوکراوەکانی دەزگای چاپی سپرینگەرە (Springer) و ئیندێكسی كلاریڤەیت و سكۆپەس و چەندین دامەزراوەی تری زانستی هەیە.
كلیك لەم بەستەرانەی خوارەوە بكە بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە:
https://link.springer.com/article/10.1007/s11356-021-16317-9?fbclid=IwAR0L4gTekSl99JMgETLSmy_B9urXLYLnBdJjY71-RXpD7XiYHxYXWXyoc3s