University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین - خوێندکار

ئاگاداری بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم، سەبارەت بەوەرگرتنی بەشی ناوخۆیی

بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکانی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری خوێندکارە وەرگیراوەکانی قۆناغی یەکەم لەسەرجەم بەشەكان دەكاتەوە، کە دەیانەوێت لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین نیشتەجێبن بۆ ساڵی خوێندنی {٢٠٢٠ – ٢٠٢١} دەتوانن لەرۆژی یەکشەممە (١٥-١١-٢٠٢٠)ەوە لەهەردوو بینایەی هۆبەی بەشەناوخۆیی ٥ی ئازاری کوڕان و شەهید گوڵەباخی کچان، ژوور لە بەشەناوخۆییەكان وەربگرن، بەم مەرج و رێنماییانەی خوارەوە:

مەرجەکانی وەرگرتنی بەشەناوخۆیی:

ئاگاداری نوێ، بۆ خوێندكارانی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین، لەئاگادارییەكی نوێدا شێوازی رادەستكردنەوەی ژوورو ئەستۆپاكی رووندەكاتەوە. 

دەقی ئاگادارییەكە:
دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ئاگاداری بۆ خوێندکارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆیی زانکۆمان بە مەبەستی ڕادەستکردنەوەی بەشەناوخۆیی و ئەستۆ پاکی لە ماوەی دیاریکراوی (٦-٦-٢٠٢٠ تا ١١-٦-٢٠٢٠).

ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان

بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین دەكاتەوە، كە لە رۆژی شەممە 30-5-2020 هیچ خوێندکارێک بۆ هیچ مەبەستێک سەردانی بەشەناوخۆییەکان نەکات، تا ئەو کاتەی ئاگادارتان دەکەینەوەو ماوەیەک دیاری دەکەین بۆ رادەستکردنەوەی بەشەناوخۆیی بە ئیدارەی بەشەکان.

ئاگادارییەک بۆ قوتابى و خوێندکارانى هەرێمى کوردستان

لە دەرەوەى وڵات

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت

لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنى پەیوەندار لە حکومەتى عێراقى فیدرال، بە ئاراستەى کار ئاسانى کردن بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێنن و بەهۆى بارودۆخى بڵاو بونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا تا ئێستا لە دەرەوەى وڵاتن.

ئەنجامی گازندەی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت - ئێواران بڵاوکرایەوە

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت- ئێواران

ئەنجامی گازندەی خوێندکارانی بۆ تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم 2020-2019 بڵاوکردەوە, ئەنجامی گازندەی سەرجەم خوێندکاران (وەک خۆی) بوو جگە لەو خوێندکارانەی خوارەوە...

ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت

بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکانى خوێندنى باڵا ــ ماستەر لە چوارچێوەى هەماهەنگى نێوان زانکۆکاندا

لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنمایی وەزارەتى خوێندنى باڵا بە ژمارە (٥٨٢٧) لە ڕێکەوتى (٦ــ ٧ــ ٢٠٢٠)، زانکۆى ڕاپەڕین هەماهەنگى زانکۆى سەڵاحەدینى کردووە. بە ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانى خوێندنى باڵا ــ ماستەر بۆ ئەو خوێندکارانەى خەڵکى دەڤەرى ڕاپەڕینن و خوێندکارى زانکۆى سەڵاحەدینن.

بەشداربون لە خولەکانى زمانى ئینگلیزى لە (١٠٠) هەزار دینارەوە بۆ (٦٠) هەزار دینار کەمکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت

لە فەرمانێکى وەزاریدا بە ژمارە (٤٨٩) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٠/٧/٨) کە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرەو پاڵپشت بە پێشنیازەکانى لێژنەى پێداچونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانى زمانى ئینگلیزى و سەرپەرشتى کردنى سەنتەرەکانى زمان بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا دەرچوە، خولەکانى زمانى ئینگلیزى بەشێوەى ئۆنلاین لە سەنتەرەکانى زمان دەستپێدەکاتەوە.

هاوکات بەرەچاوکردنى دۆخى دارایى و ئابورى بەشداربوانیش، بە فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەشداربوانى خولەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى کە تەنیا تاقیکردنەوەى کۆتاى ئاست ئەنجامدەدەن، بەشداربونیان لە (١٠٠) هەزار دینارەوە بۆ (٦٠) هەزار دینار کەمکرایەوە.

https://mhe-krg.org/ku/node/4168

بەشی ئەندازیاری شارستانی پێویستی بە مامۆستای وانەبێژ و سەردان هەیە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە مامۆستا هەیە بەشێوەی سەردان یاخود وانەبێژ بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰٢٠-۲۰٢١، بۆ ئەم وانانەی لای خوارەوە :

Semester Hours/week Year Subjects No
1 7 2 Fluid Mechanics 1
 4  2 Differential Equation 2
 5  2 Engineering Analysis 3
 3 Engineering Hydrology 4
 3 Architectural Design and Planning 5
2 & 1  4 Water Supply 6
2 & 1 Hydraulic Structure 7

تێبینی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری :
١. ئەم ڕاگەیاندنە بۆ مامۆستای وانەبێژ و سەردانە، شایستە داراییەکان بە گوێرەی ڕێنماییە بەرکارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا خەرج دەکرێت.
٢. سیڤی ساڵانی ڕابردوو لە بەر چاو ناگیرێت، تەنها کار بەم فۆرمە دەکرێت.
٣. دوا کات بۆ پێشکەش کردنی داواکاری ٢٩ ئابی٢٠٢٠
٤. لینکی فۆڕمی پێشکەشکردنی داواکاری https://forms.gle/vAifCAyHyo9bEfcC7

دەرفەتێکی ناوازەو هەلێکی زێرین بۆ خوێندکارانی زانكۆی راپەڕین

سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی ئۆنلاینی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی (ئەکادیمیای ئامادەکردنی پیشەیی) بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین رادەگەیێنێت ئەکادیمیای ئامادەکردنی پیشەیی خولێکی ئۆنلاینە کە لەلایەن رێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی و بە هاوکاری باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا لە عیراق و لەڕێگای سەنتەرەکانی گەشەپێدانی کارەوە لە کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت. 

زانكۆی راپەڕین، بەدابینكردنی هۆڵی تاقیكردنەوەكان هاوكاری پەروەردەی رانیە دەكات

لەچوارچێوەی هەماهەنگی فەرمانگەكانی حكومەت و بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی پۆلی (12)ی ئامادەیی لەسنوری پەروەردەی رانیە، زانكۆی راپەڕین بەدابینكردنی ژمارەیەك لەهۆڵەكانی تاقیكردنەوە، هاوكاری پەروەردەی رانیە دەكات.

زانکۆی ڕاپەڕین لیستی ناوی پێشکەشکارانی پەسەندکراو بۆ خوێندنی باڵا(ماستەر- دبلۆمی باڵا) بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٠، نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا/بەڕیوەبەرایەتی خوێندنی باڵا، لیستی ناوی پێشکەشکارانی پەسەندکراوی بۆ خوێندنی باڵا(ماستەر- دبلۆمی باڵا) لە زانکۆی ڕاپەڕین بەم شێوەیەی خوارەوە ڕاگەیاند.

زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی هەڵەبجە دوو یاری دۆستانەیان ئەنجامدا

لە چوارچێوەی کارو چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشبیری زانکۆی ڕاپەڕین، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٠، لە یاریگای تایبەت بە زانکۆی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە، هەڵبژاردەی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی هەڵەبجە دوو یاری دۆستانەیان ئەنجامدا.

ڕینماییەکانى وەرگرتن لە زانکۆ حکومیەکان

قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن لەڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە ئاشنابن بە ڕینماییەکانى وەرگرتن لە زانکۆ حکومیەکان...
بۆ خوێندنەوەى ڕێنماییەکان کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە...

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەکات

پاش ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی شوباتی٢٠٢٠، بەڕێز پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم سه‌رۆكی زانكۆی ڕاپه‌ڕین لە بری بەڕێز پ.ی.د.ڕەزا حسین سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، ئەو تاقیگەیەی کۆمپیوتەری کردەوە کە لەسەر خەرجی سندوقی داهاتی زانکۆی سلێمانی دروستکرابوو، هەروەک بەشێک لە تێچووی دارایی کارەکانی دروستکردنی پارکێک لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ کە لەلایەن زانکۆی سلێمانیەوە دابینکرابوو.

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لە گۆڤارێكی ئیمپاكت ( 5.546) بڵاوكردەوە

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵ دوو توێژەری دیكە لەگۆڤارێكی زانستی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری بەرز بڵاوكردەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا گواستنەوەو دابەزیى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەکات

لە دەستپێشخەریەکى نوێدا بەمەبەستى ئەنجامدانى کارئاسانى زیاتر بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى لە نێوان زانکۆکان دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، و بۆ سەلامەتى تەندروستى گیان خوێندکاران، وەزارەتى خوێندنى باڵا تەواوى پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى دەکات.

وێركشۆپێكی زانستی بۆ كردنەوەی بەشی بایۆلۆجی بەڕێوەچو

ئەمڕۆ كاتژمێر (10)ی پێشنیوەڕۆی (23 – 2 – 2021) لەهۆڵی چالاكییەكانی كۆلێژی زانست، بەئامادەبونی سەرۆكی زانكۆ (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، كۆلێژی زانست وێركشۆپێكی زانستی رێكخست بەمەبەستی کردنەوەی بەشی بایۆلۆجی بە سیستەمی بۆلۆنیا بۆ ساڵی خوێندنی ۲٠۲۱_۲٠۲۲.