بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین ئاگاداری ئەو خوێندكارانە دەكاتەوە كە ناویان لەزانكۆلاین نەهاتۆتەوە یاخود داواكارییان پێشكەشی زانكۆلاین نەكردوە، دەتوانن لەم بەشانەی كە خوارەوە دیاریكراون فۆڕمی وەرگرتنی راستەوخۆ لەتۆماری كۆلێژەكان وەربگرن.
خوێندكارانی تازە وەرگیراو دەتوانن لە سێشەممەوە مامەڵەی وەرگرتن دەستپێبكەن
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین ئاگاداری ئەو خوێندكارانە دەكاتەوە كە لەئێستادا ناویان لەكۆلێژو بەشەكانی زانكۆی راپەڕین هاتۆتەوە بۆ ساڵی خوێندنی (2023 – 2024) دەتوانن لەبەیانی رۆژی سێشەممە كە دەكاتە (26 – 9 – 2023) سەردانی تۆماری كۆلێژەكانی زانكۆی راپەڕین بكەن بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەكانیان، چونكە لەرۆژی (1 – 10 – 2023) دەوامی خوێندنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم دەستپێدەكات.
پڕۆسەی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین دەستپێدەکات
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەین/ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان، ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە مەرجەکانی وەرگرتنی بەشەناوخۆیی دەیانگرێتەوە و ئارەزوی نیشتەجێبون دەكەن لەبەشەناوخۆییەکانی زانکۆمان، دەتوانن بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان و ئەم خشتەیەی خوارەوە بەمەبەستی وەرگرتنی ژوور سەردانی بەشەناوخۆییەکان بکەن .
بابەتی تر...
- ئاگاداریەک لە بەڕێوابەرایەتی خوێندنی باڵا و فێرکردنی بەردەوام
- بانگەواز بۆ بەکرێدانی کۆشکی کافتریای کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا
- ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرەکانی زمان ڕاگەیەنرا
- خولێکی تێنسی سەرمێز بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکدەخرێت