University of Raparin Logo

خولێکی تێنسی سەرمێز بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکدەخرێت

لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین، بە مەبەستی زیاتر گرینگدان بە بواری و وەرزش و ئامادەکاری بۆ پاڵەوانیەتی زانکۆکانی کوردستان، خولێکی تێنسی سەر مێز بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکاتەوە ، هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە لەم لینکەی خوارەوە ناوی خۆی تۆمار بکات .ناوی خۆت تۆمار بکە

تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکان ئەنجامدەدرێت

ئاگاداری سەرجەم خوازیارانی خولەکانی زمان دەکەین کە ئەمڕۆ یەکشەممە (٣٠ – ٧ - ٢٠٢٣) خۆتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست دەستپێدەکات بەم شێوازەی خوارەوە:

درێژەی بابەت

زیادكردنی ئاشكرا بۆ بەكرێدانی كافتریای كۆلێژەكانی زانستە مرۆڤایەتییەكان + پەرستاری، پەروەردەی بنەڕەت، زانست + بەشی ئەندازیاری، پەروەردە + زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان، دوو بەشە ناوخۆیی لەكەمپەسی رانیەو یەك بەشە ناوخۆیی لەكەمپەسی قەڵادزێ

بانگەوازی ژمار (3/2023-2024) بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی (زانستە مرۆڤایەتیەكان+پەرستاری) لە كەمپەسی ڕانیە

بانگەوازی ژمار (4/2023-2024) بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی (پەروەردەی بنەرەت) لە كەمپەسی ڕانیە
بانگەوازی ژمار (5/2023-2024) بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی (زانست) و بەشی (ئەندازیاری) لە كەمپەسی ڕانیە
بانگەوازی ژمار (6/2023-2024) بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی (پەروەردە+زانستە ئەندازیاریە كشتۆكاڵیەكان) لە كەمپەسی قەڵادزێ
بانگەوازی ژمار (7/2023-2024) بەكرێدانی كافتریای (دوو بەشە ناوخۆیی) لە كەمپەسی ڕانیە
بانگەوازی ژمار (8/2023-2024) بەكرێدانی كافتریای (یەك بەشە ناوخۆیی) لە كەمپەسی قەڵادزێ

جۆر : زیادكردنی ئاشكرا
پشت بەست بە (ماددەی 12 برگەی 2) لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (1) ی ساڵی (2021)ی هەرێمی كوردستان، وە پاڵپشت بە (ماددەی 1 برگەی 6) لە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی زانكۆ كە بە نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ژمارە (4454) لە ڕێكەوتی (2/3/2022) دراوە بە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ .
سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری گشت ئارەزوومەندێك دەكاتەوە كە بەكرێدانی كافتریاكانی زانكۆ بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا هەیە بۆ هەر كۆشكێك بە جیا، هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە و كۆمپانیای تایبەتمەندە یا مۆڵەتی كاركردنی هەیە، دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بكات لە نهۆمی زەمینی بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری، وە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە نهۆمی یەكەم بكات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (25,000) بیست و پێنج هەزار دیناری عێراقی كە ناگەرێتەوە بۆ خاوەنەكەی.

درێژەی بابەت