University of Raparin Logo

ئاگادارییەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ...

بەمەبەستى پێدانى دەرفەتى زیاتر بۆ پەسەندکردنى ئۆفەرى زانکۆکانیان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/ فەرمانگەى پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان/ بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، بۆ ماوەى یەک هەفتە لە (٢٠٢٠/١١/٥) تاکو (٢٠٢٠/١١/١٢) دەرفەت دەدرێت بۆ پەسەند (مۆر)کردنى ئۆفەرى زانکۆکانى دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، بەمەرجێک ئۆفەرەکە لە ساڵى (٢٠٢٠)و پێش ڕێکەوتى (٢٠٢٠/١١/١) واتە پێش ڕاگەیاندنى لیستى نوێى زانکۆکان و بەپێى ڕێنماییەکان وەرگیرابێت، لەدواى ئەو ڕێکەوتەى سەرەوە ئۆفەر و قبوڵەکانى کۆن مۆر ناکرێت.

هەر لە ئاگەدارییەکەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت پێویستە خوێندنەکە لە سمستەرى یەکەمى ساڵى ئەکادیمى (٢٠٢٠-٢٠٢١) دەستپێبکات.

هەروەها پێویستیشە پێشکەشکار بە دۆکیۆمێنت بیسەلمێنێت کە ئۆفەرەکەى لە ساڵى (٢٠٢٠)و پێش ڕێکەوتى (٢٠٢٠/١١/١) وەرگرتوە، وەکو (ئیمێڵ، وەتس ئەپ، ڤایبر).

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى
٢٠٢٠/١١/٥

https://gov.krd/mohe/activities/news-and-press-releases

ئاگاداری بۆ خوازیارانی خولی پێداگۆجی نازناوی زانستی

سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ جاری دووەم خوازیارانی خولی پێداگۆجی نازناوی زانستی ئاگاداردەکاتەوە، کە هەرکەسێک مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت ناونووسینی سەرەتایی لەڕێگەی فۆڕمی هاوپێچەوە تۆمار بکات. 

درێژەی بابەت

زیادكردنی ئاشكرا بۆ بەكرێدانی زەوی زانكۆ بە مەبەستی چاندن لەكەمپەسی ڕانیە

پشت بەست بەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە (32)ی ساڵی (1986/ ماددە نۆیەم)، و بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە نوسراویان ژمارە (3333) لە (25/2/2018) دراوە بە سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین- بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی- هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان، ئاگاداری گشت ئارەزومەندێك دەكاتەوە كە زانكۆمان هەڵدەستێت بە بەكرێدانی زەوی زانكۆ لە كەمپەسی ڕانیە بە مەبەستی بەكارهێنان بۆ چاندن لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا.

درێژەی بابەت