بەشی زمانی عەرەبی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین ۆرکشۆپیک بە ناونیشانی (تعلیم اللغة العربیة لغیر الناطقین بها بین الواقع والمأمول) سازدەکات.
شوێن : زانکۆی ڕاپەڕین، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ
بەروار: چوارشەممە ١٨-١٢-٢٠١٩
کات: ١٠ ی سەرلەبەیانی.
ئەنجامی تاقیکردنەوەی بەشەکانی بۆڵۆنا راگەیەنرا
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشەکانی پەرستاری و تاقیگەی پزیشکی و ئینگلیزی و ئەندازیاری شارستانی دەکەین، کە ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٤\١٢\٢٠١٩) دەتوانن سەردانی ئیمەیڵەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی خولی یەکەمی سیمستەری یەکەم. هیوای سەرکەوتن بۆ گشت خوێندکاران دەخوازین.
لیژنەی تاقیکردنەوەکانی سیستەمی بۆڵۆنای زانکۆ.
كەمگیری كراوە بۆ پڕۆژەی كارپێكردن و چاككردنەوەی گشت ئامێرە كارەبایی و میكانیكی و ساردی و گەرمی بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ
سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان بۆ جاری سێیەم ئاگاداری كۆمپانیای (ناوخۆ، بیانی) دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە كە تەندەری ناوبراوی سەرەوەیان هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، وە وەرگرتنی وێنەیەك لە تەندەر ومەرج وڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (50.000) پەنجا هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی وكرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.
بابەتی تر...
- لەزانكۆی راپەڕین، خولی پێداگۆجی بۆ ناسناوی زانستیی دەكرێتەوە
- ئاگاداری بۆ فەرمانبەرانی تازە دامەزراو لەزانكۆی راپەڕین
- ئاگاداری بۆ ئەو مامۆستایانەی بەشداری کۆرسەکانی پێداگۆجی و هەڵسەنگاندنیان کردوە
- كەمگیری كراوە (نهێنی) بۆ پڕۆژەی تەندەری كارپێكردن و چاككردنەوەی گشت ئامێرە میكانیكی و كارەباییەكان و ساردی و گەرمی بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ