University of Raparin Logo

كەمگیری كراوە (نهێنی) بۆ پڕۆژەی تەندەری كارپێكردن و چاككردنەوەی گشت ئامێرە میكانیكی و كارەباییەكان و ساردی و گەرمی بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ‌

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیای (ناوخۆ، بیانی) دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە كە تەندەری ناوبراوی سەرەوەیان هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، وە وەرگرتنی وێنەیەك لە تەندەر ومەرج وڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (50.000) پەنجا هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی وكرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.

درێژەی بابەت

كەمگیری كراوە (نهێنی) بۆ پڕۆژەی تەندەری پاككردنەوەی بینای بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ‌

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیای (ناوخۆ، بیانی) دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەبواری پاكردنەوە كە تەندەری ناوبراوی سەرەوەیان هەیە بۆ جێبەجێكردن، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، و بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە تەندەر و مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (100.000.000) سەد هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریەو سەرجەم خەرجیەكانی تری تەندەر دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.

درێژەی بابەت

ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان

راگرایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی وەرگیراوی کۆلێژەکە لە دەوامی بەیانیان و ئێواران دەکاتەوە، پێویستە بەزووترین کات سەردانی تۆماری کۆلێژ بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی دۆسیەی وەرگیرانیان، بەپێچەوانەوە دوای تەواوبوونی ماوەی دیاریکراو خۆیان بەرپرسیار دەبن بەرامبەر رێنماییەکانی وەرگرتن.
راگرایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان