University of Raparin Logo

کۆلێژی زانستی زانکۆی ڕاپەرین پێویستی بە مامۆستا هەیە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠

کۆلێژی زانستی زانکۆی ڕاپەرین پێویستی بەمامۆستا هەیە بەسیستەمی سەردان لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و ماستەر بۆ بەشی ( بایۆلۆجی و زانستی تاقیگەی پزیشکی ، بەشی فیزیا ،بەشی کیمیا) .

درێژەی بابەت

بانگەواز بۆ فرۆشتنی كەل وپەلی لەكاركەوتوو

پشت بەست بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە (٣٢) ی ساڵی (١٩٨٦/ ماددەی ٩)، بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراویان ژمارە (٣٣٣٣) لە (٢٥. ٢ . ٢٠١٨) دراوە بە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری گشت ئارەزوومەندێك دەكاتەوە كە زانكۆمان هەڵدەستێت بە فرۆشتنی كۆمەڵێك كەل وپەلی لەكاركەوتوو لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا، هەر كەسێك ئارەزووی كڕینیان دەكات سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی دراریی /هۆبەی خەرجیەكان بكات لە نهۆمی یەكەم لە باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ لە كەمپەسی رانیە بە مەبەستی دانانی بارمتەی یاسایی بەو ڕێژەیەی لە خوارەوە ئاماژەی بۆكراوە، كرێی بڵاوكردنەوەی وسەرجەم خەرجییەكانی دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌.
بەم شێوەیەی خوارەوە:

درێژەی بابەت

بانگەوازی بۆ بەكرێدانی زەوی زانكۆ بە مەبەستی چاندن لە كەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ‌

پشت بەست بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە (٣٢) ی ساڵی (١٩٨٦/ ماددەی٩ )، بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراویان ژمارە (٣٣٣٣) لە (٢٥-٢-٢٠١٨) دراوە بە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری گشت ئارەزوومەندێك دەكاتەوە كە زانكۆمان هەڵدەستێت بە بەكرێدانی زەوی زانكۆ لە كەمپەسی ڕانیە وقەڵادزێ‌ بە مەبەستی بەكارهێنانیان بۆ چاندن لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا، هەر كەسێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان بكات بە مەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر (١٥,٠٠٠) پانزە هەزار دیناری عێراقی كە ناگەرێتەوە بۆ خاوەنەكەی، كرێی بڵاوكردنەوەی و سەرجەم خەرجییەكانی دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌ بەم شێوەیەی خوارەوە:

درێژەی بابەت