University of Raparin Logo

ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی بەشی یاسا رادەگەیەنرێت

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە (2-7-2019) ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی بەشی یاسا لەخوێندنی بەیانیان و ئێواران بۆ ساڵی خوێندنی (2018 – 2019) رابگەیەنرێت.

لەو بارەیەوە لیژنەی تاقیكردنەوەكانی بەشی یاسا، ئاگاداری سەرجەم خوێندكاران دەكاتەوە كە دەتوانن ئەمڕۆ سێ شەممە لەكاتژمێر (12)ی نیوەڕۆوە، لەرێگەی ئیمەیڵەكانیانەوە ئەنجامەكان وەربگرنەوە.

لیژنەی تاقیكردنەوەكانی بەشی یاسا (ئێواران – بەیانیان).

بانگەواز بۆ زیادكردنی ئاشكرا بۆ بەكرێدانی (كافتریای كۆلێژی زانست) و بەكرێدانی (كافتریای كۆلێژی پەروەردە +بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی قەڵادزێ) و بەكرێدانی (كافتریای بەشەناوخۆیەكانی كەمپەسی ڕانیە)

پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت ژمارە(32)ی(1986) ماددەی(9)، هەروەها پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی بەنوسرایان ژمارە(3333) لە(25/2/2018) دراوە بە بەرێز سەرۆكی زانكۆ، سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان ئاگاداری كۆمپانیای تایبەتمەندی ئامادەكردنی خواردن دەكاتەوە كە خاوەن مۆڵەتی كاركردنن لەم بوارە، كە بەكرێدانی سەرەوە هەیە بۆ جێبەجێكردن بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لەنهۆمی زەمینی بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، وە بۆكڕینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان لە نهۆمی یەكەم بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (30,000) سی هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی كێبركێ‌.

درێژەی بابەت

بانگەواز بۆ زیادكردنی ئاشكرا بۆ بەكرێدانی (كافتریای كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت) و بەكرێدانی (كافتریای باڵەخانەی كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەكان+ سەرۆكایەتی زانكۆ)