University of Raparin Logo

مەرج و رێنماییەکانی وەرگرتن و گواستنەوە لەزانكۆكان راگەیەنرا

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی مەرج و رێنماییەكانی وەرگرتن و گواستنەوەی خوێندكارانی لەنێوان زانكۆكان لەهەرێمی كوردستان راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین ئاگاداری خوێندكاران دەكاتەوە كە دەیانەوێت مامەڵەی وەرگرتن و گواستنەوە لەزانكۆی راپەڕین بۆ زانكۆكانی ترو بەپێچەوانەوە ئەنجام بدەن لەرۆژی (15 – 7 – 2019) دەست بكەن بەمامەڵەكانیان و دوا وادەش تا كۆتایی هەفتەی یەكەمی مانگی ئەیلول (9 – 2019) دەبێت.
بۆ زانین مەرج و رێنماییەكان كلیك لەم بەستەرە بكەن:

رینمایى_وەرگرتن_و_گواستنەوە_دابەزین

بەشی ئەندازیاری شارستانی پێویستی بە چوار یاریدەدەری توێژەر هەیە

بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی ڕاپەڕین، پێویستی بە چوار یاریدەدەری توێژەر(معید) هەیە، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بۆ ئەم پسپۆڕیانەی کە لە خوارەوە دیاریکراون، بە مەرجێک داواکار لە پلەبەندی (١-١٠) دەرچوانی بەشەکەی بێت.

درێژەی بابەت

بەشی ئەندازیاری شارستانی پێویستی بە مامۆستای وانەبێژ هەیە

بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی ڕاپەڕین، پێویستی بە مامۆستا هەیە بەشێوەی سەردان یان وانبێژ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بۆ ئەم بابەتانەی کە لە خوارەوە دیاریکراون، بەپێی ئەم مەرجانە:

درێژەی بابەت