University of Raparin Logo

ڕیکی دێتە سێنتەری زمانی زانکۆی راپەڕین و سێمنارێک لەسەر فێربوونی زمان و گەشتەکانی پێشکەش دەکات!

#RS101KurdistanTour

چاوەڕوانی ستافی ئەکادیمی و فەرمانبەران و خوێندکاران و خەڵکی تریشن لە سێمنارەکە و بە هیوای سود بۆ گشت لایەک!

ریکی سیمن، کە زمانناس و دەرهێنەر و گەشتیاری جیهانییە، دەیەوێت لە ٢ ساڵی داهاتوو ٨ زمانی جیاجیا فێرببێت و هەموویشی بکاتە ڤیدیۆ و بە شێوەی ڤڵۆگ تۆماری بکات و لە یوتیوب بڵاویان بکاتەوە.

ڕیکی ئەمڕۆ دەگاتە کوردستان و سبەی سێمنارێک لەسەر فێربوون و وەرگرتنی زمان و هەروەها فێربوونی زمان لە ڕێگەی تێکەڵاوبوون و ئەزموونی گەشتیاری خۆی لە سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین پێشکەش دەکات.

درێژەی بابەت

لەسەر داوای كۆمپانیاكان ماوەی پێشكەشكردنی عرض بۆ پڕۆژەی (چەسپاندنی نێتۆرك وكامێرای چاودێری و پەنچەمۆر) درێژكرایەوە

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان، ئاگاداری گشت كۆمپانیا (ناوخۆ، بیانی) دەكاتەوە كەخاوەن مۆڵەتی كاركردنن لە بواری (دابینكردن وچەسپاندنی نێتۆرك وكامێرای چاودێری و پەنچەمۆر)، تەندەر هەیە بۆ جێبەجێكردن، كەخۆی دەبینێتەوە لە دوو باڵە خانە، باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆ كە لەچوار نهۆم پێكهاتووە، بۆ ئەو باڵەخانەیە تەنها نێت ۆرك(كەپێك دێت لە ڕاكێشانی كێبڵی فایبەر لە بەدالەی باڵەخانەكە بۆ سەرجەم ڕاكەكان کە لەهەر نهۆمێک چەند ڕاکێک هەیە، لەگەڵ دانانی ئامێری وای فای بۆ سەرجەم نهۆمەكان وكامێڕای چاودێری بۆ هەموو شوێنە پێویستەکانی نهۆمەكان جێبەجێ دەكرێت). وەبۆ باڵەخانەی كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەكان كەپێكهاتووە لە سێ نهۆم، نێتۆرك(كەپێك دێت لە ڕاكێشانی كێبڵی فایبەر لە بەدالەی باڵەخانەكە بۆ سەرجەم ڕاكەكان، لەگەڵ دانانی ئامێری وای فای بۆ سەرجەم نهۆمەكان) ، وە كامێرای چاودێری بۆ مەمەڕ و هۆڵەكانی خوێندن، لەگەڵ ئامێری وەرگرتنی پەنجەمۆر بۆ سەرجەم هۆڵەكانی خوێندن كەپێك هاتووە لە (٣٦) هۆڵی خوێندن، جگە لە بەستنەوەی باڵەخانەكان لەڕێگەی کێبڵی فایبەرەوە بەیەكترەوە. 

دوا بەروار بۆ پێشكەشكردنی عرض ڕۆژی یەك شەممە بەرواری (16-06-2019) ە .


بۆ بینینی مەرج و رێنمایەکان کلیک لێرە بکە.

 

 

ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆلێژی زانست راگه‌یه‌نرا

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بەرواری (18-5-2019)، لیژنەی تاقیکردەوەکانی کۆلێژی زانست له‌زانكۆی راپه‌ڕین، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی (2018 - 2019) خولی یەکەمی ڕاگەیاند.

لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی زانست ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی بەشەکانی کۆلێژی زانست دەکاتەوە لە ئێستادا دەتوانن ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی (2018-2019) خولی یەکەم ، لەڕێگەی ئیمەیڵەکانیانەوە وه‌ربگرنه‌وه‌. ،

لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆلێژی زانست