University of Raparin Logo

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین دوو تەندەر ڕادەگەیەنێت

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەرین/ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتییەكان ئاگاداری كۆمپانیای (ناوخۆیی، بیانی) دەكاتەوە كە خاوەنی مۆڵەتی كاركردنن لەو دوو بوارەی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێكراوە .

١- تەندەری (1/2023-2024) پڕۆژەی كارپێكردن و چاككردنەوەی گشت ئامێرە کارەبایی و میكانیكی و ساردی و گەرمی دوو بینای بەشەناوخۆیی لە كەمپەسی ڕانیە و یەك بینای بەشەناوخۆیی لەكەمپەسی قەڵادزێ.

٢- تەندەری (2/2023-2024) پڕۆژەی پاككردنەوەی دوو بینای بەشەناوخۆیی لەكەمپەسی ڕانیە و یەك بینای بەشەناوخۆیی لە كەمپەسی قەڵادزێ.

بۆ ئەو مەبەستە هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە و كۆمپانیای تایبەتمەندی ئەم بوارەیە دەتوانێت سەردانی (سەرۆكایەتی زانكۆ/بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/ هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان) لە نهۆمی زەمینی بكات، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر كاری ناوبراو، وە بۆ كڕینی وێنەیەك لە تەندەر و مەرج و ڕێنماییەكان سەردانی (سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەرێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی سندوقی داهات) لە نهۆمی یەكەم بكات.

١- نرخی تەندەری كارپێكردن و چاككردنەوە (50,000) پەنجا هەزار دیناری عێراقییە و نرخی تەندەری پاككردنەوە (100,000) سەد هەزار دیناری عێراقییە كەناگەڕێنرێتەوە بۆخاوەنەكەی، كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.
٢- ماوەی بردنی تەندەر لەڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی (21/6/2023) دەستپێدەكات تا كۆتایی دەوامی ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێكەوتی (6/7/2023).
٣- دوا ڕێكەوت بۆ گەڕاندنەوەی تەندەری كارپێكردن و چاككردنەوە یەک شەممە (9/7/2023) كاتژمێر (10:00)ی سەرلەبەیانیە و هەمان كاتژمێر تەندەرەكە دەكرێتەوە، وە هەمان ڕۆژ كاتژمێر (10.45) دوا كاتە بۆ گەڕاندنەوەی تەندەری پاككردنەوە و هەمان ڕێكەوت و كاتژمێر تەندەرەكە دەكرێتەوە.
٤- تەندەرەكان دەگەڕێنرێنەوە بۆ (بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتیەكان)، هیچ تەندەرێك دوای ئەم ڕێكەوتە وەرناگیرێت، و هەمو بەشداربوویەك مافی بەشداریكردنی لە پڕۆسەی كردنەوە هەیە لە ڕێگەی بەڕێوەبەری كۆمپانیا یان ئەو كەسەی تخویلی دەكات.

مەرجەكانی بەشداریكردن :
١- پێویستە بەشداربوو كۆمپانیای تایبەتمەندبێت و مۆڵەتی كاركردنی لەم بوارەدا هەبێت.
٢- ئەو كۆمپانیایەی لەدەرەوەی هەرێمی كوردستانن، پێویستە پشتگیری بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لەوەزارەتی پیشەسازی ووزە، هەروەها ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان هاوپێچی تەندەری پێشكەشكراو بكات.
٣- ماوەی بەسەرچونی تەندەر (90) ڕۆژە لە ڕێكەوتنی كردنەوەی تەندەر.
٤- هەریەك لەم ڕێكەوتانەی سەرەوە بەر پشوی فەرمی كەوت، كارەكە بۆ ڕۆژی دوای پشوو دوادەخرێت.
٥- زانکۆ پابەند نابێت بە کەمترین نرخ.
٦- بۆمەبەستی ئاشنابوون و فەراهەم کردنی سەرجەم مەرجەکانی تەندەر، بگەڕێوە بۆ پەڕاوەکانی تەندەر، بۆ هەر پرسیارێك یان ڕونكردنەوەیەك لە بارەی ناوەرۆكی تەندەر تا ڕێكەوتی (6/7/2023) كۆتایی دەوام دەبێت لە ڕێگەی ئیمەیڵی بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاساییەوە بە ناونیشانی (legalaffairs@uor.edu.krd )..

ئەنجامی لیژنەی گازندە لەبەشی یاسا راگەیەندرا

لیژنەی گازندەی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی ساڵی خوێندنی (2022 – 2023) لەبەشی یاسای كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، ئەنجامی گازندەو پەڵپی خوێندكاران لەتاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمدا بڵاودەكاتەوە.
بەپێی ئەنجامەكانی لیژنەی گازندە ئەنجامی گازندەی خولی یەکەمی ساڵانەی بەشی یاسا دوای وردبینیکردنی دەفتەری تاقیکردنەوەکان و نمرەی ئەو خوێندکارانەی گازندەیان گرتبوو، تەنیا گۆڕانكاری لەئاستی ئەم خوێندكارەی خوارەوەدا كرا:
1.  بانە صلاح احمد – لەوانەی (قانون العقوبات العامة) لە (كەوتوو)ەوە ئەنجامی گازندە بوو بە (دەرچوو)
تێبینی: سەرجەم گازندەكانی تر ئەنجامەكانیان وەكو خۆیان ماونەتەوە.لیژنەی گازندە
كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان – بەشی یاسا

ئەنجامی لیژنەی گازندە لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، خوێندنی ئێواران

لیژنەی گازندەی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی ساڵی خوێندنی (2022 – 2023) ئەنجامی گازندەو پەڵپی خوێندكاران لەتاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمدا بڵاودەكاتەوە، بەم شێوازەی خوارەوە:
بەپێی ئەنجامەكانی لیژنەی گازندە (28) خوێندكار لەبەشە جیاوازەكانی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەخوێندنی ئێواران، پەڵپیان لە (54) بابەت و وانەی جیاواز گرتبو.
لەدوای ئەنجامدانی پشكنین و بەدواداچوونی پەڕاوی تاقیكردنەوەو تۆماری نمرەی مامۆستایان و بۆردی لیژنەی تاقیكردنەوەكان، تەنیا گۆڕانكاری لەئاستی ئەم خوێندكارانی خوارەوەدا كرا:
1.  ئەڤین رزگار عمر – قۆناغی چوارەمی ئینگلیزی لەوانەی (Syntax) كەوتبوو، ئەنجامی گازندە بوو بە (دەرچوو)
2.   ئاكار ابوبكر محمد – قۆناغی سێی ئینگلیزی لەوانەی (Essay Writing) لە (ناوەند)ەوە بوو بە (باشە)
لیژنەی گازندە
كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت