University of Raparin Logo

بەشی فەلسەفە، کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی بە شێوازی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ دیاریکرد

بەشی فەلسەفە لە فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری سەرجەم ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە فۆڕمی شێوازی وەرگرتنی ڕاستەوخۆییان لە بەشەکە پڕکردۆتەوە، تاقیکردنەوەی زانستی و چاوپێکەوتنی لیژنەی پسپۆڕ ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۹/٤ کاتژمێر (۸:۳۰)ی سەرلەبەیانی لەبینای فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان ئەنجام دەدرێن .

درێژەی بابەت

کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی شێوازی وەرگرتنی ڕاستەوخۆی خوێندکاران دیاریکرا

 بەشی زمای عەرەبی لە فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری سەرجەم ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە فۆڕمی شێوازی وەرگرتنی ڕاستەوخۆییان لە بەشەکە پڕکردۆتەوە، تاقیکردنەوەی زانستی ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۹/٥ کاتژمێر (۸:۳۰)ی سەرلەبەیانی لەبینای فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجام دەدرێت، هەروەها چاوپێکەوتنی لیژنەی پسپۆڕ لە گەڵ خوێندکاران ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۹/٦ کاتژمێر (۹:۰۰)ی سەرلەبەیانی دەبێت .

درێژەی بابەت

ئاگادارییەک بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا/ماستەر-دکتۆرا لە بەشی زمانی کوردی فاکەڵتی پەروەردە

بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتی پەروەردە/قەڵادزێ/زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری خوازیارانی خوێندنی باڵا/ماستەر -دکتۆرا دەکاتەوە، کەتاقیکردنەوەی توانستی زانستی بەشی زمانی کوردی (زمان ، ئەدەب) لەم بابەتانەی خوارەوە ئەنجام دەدرێت:

بۆ خوازیارانی خوێندنی ماستەر /

بابەتەکانی زمان:
- مۆرفۆلۆجی
- سینتاكس
- مێژووی زمانەوانی
- دەنگسازی
- سیمانتیك

بابەتەکانی (ئەدەب) :
ڕەخنەی ئەدەبی
تیۆرەكانی ئەدەب
ڕێبازەكانی ئەدەب
ئەدەبی كۆن

بۆ خوازیارانی خوێندنی دکتۆرا /

بابەتەکانی زمان:

- تیۆرە زمانیەكان (تیۆری ئەركی, بونیادگەری, ڕەوشتكاری, گشت لقە تیۆرەكانی چومسكی)
- فۆنۆلۆجی بەرهەمهێنان
- پڕاگماتیك
- مۆرفۆلۆجی نوێ‌
- كۆزمانەوانی-دیالێكتۆلۆژی

بابەتەکانی (ئەدەب) :

دەروازەكانی ڕەخنەی ئەدەبی
- تیۆرەكانی ئەدەب
- شێوازگەری
- ئەدەبی نوێ‌
- ئەدەبی بەراوردكاری