فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری خوازیارانی خوێندنی باڵا/ماستەر بۆ خوێندنی ساڵی ( ٢٠١٦-٢٠١٧ ) دەکاتەوە، کە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە بەشەکانی ( مێژوو ، جوگرافیا ، فەلسەفە ) لەم بابەتانی خوارەوە ئەنجام دەدرێن، بۆ بەرچاوڕوونی گشت خوازیاران .
ئاگادارییەک بۆ ئەو پاڵێوراوانەی لە فاکەڵتى زانستەمرۆڤایەتییەکان دەوامی ئێواران وەرگیراون
فاکەڵتى زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم ئەو پاڵێوراوانە دەکاتەوە، کە لە دەوامی ئێواران وەرگیراون بۆ خوێندنى ساڵى ٢٠١٦-٢٠١٧، پێویستە ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتی (٢٠١٦/۸/۱٦ تاوەکو ٢٠١٦/٩/١)، ڕۆژانە لە کاتژمێر (٤:٠٠ بۆ ٧:٠٠ )ى ئێوارە، سەردانى تۆمارگاى فاکەڵتى زانستەمرۆڤایەتیەکان/ ئێواران – زانکۆى ڕاپەڕین بکەن، بەمەبەستى پەیوەندى کردن (مباشرة).
تێبینی / پاڵێوراو دەبێت لە رۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە کاتژمێر ( ٤ بۆ ٧ )ی ئێوارە سەردانی تۆمارگای فاکەڵتی بکەن بە مەبەستی پەیوەندیکردن، دوا بەروار بۆ ناو تۆمارکردن (٢٠١٦/٩/١) دەبێت .
ئەنجامدانی کەمگیری (نهێنی) بۆ بەکرێدانی کۆشکی وێنەگری و فۆتۆکۆپی دوو فاکەڵتی لە زانکۆی ڕاپەڕین
سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری بەڵێندەران و کۆمپانیا "ناوخۆیی و بیانییەکان" دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردن لەو بورەدا، زانکۆمان هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی ( کەمگیری کراوە نهێنی ) بەمەبەستی بەکرێدانی "کۆشکی وێنەگری و فۆتۆکۆپی" ( فاکەڵتی زانست و فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت) هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە تەندەر و مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (٢٥٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ڕۆژنامەکان دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندە .
بابەتی تر...
- ئەنجامدانی کەمگیری (نهێنی) بۆ بەکرێدانی کۆشکی وێنەگری و فۆتۆکۆپی، کافتریای بەشەناوخۆییەکان لە زانکۆی ڕاپەڕین
- ئەنجامدانی کەمگیری (نهێنی) بۆ بەکرێدانی کافتریای دوو فاکەڵتی لە زانکۆی ڕاپەڕین
- ئەنجامدانی کەمگیری (نهێنی) بۆ بەکرێدانی کافتریای دوو فاکەڵتی لە زانکۆی ڕاپەڕین
- ئاگاداری بۆ ئەنجامدانی کەمگیری (نهێنی) لە بواری پاککردنەوە و صیانە لە زانکۆی ڕاپەڕین