University of Raparin Logo

بەپەلە دەرچووانى ۱۲ی ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حكومەتى هەرێمى کوردستان، دەرچوانى ۱۲ى ئامادەیى ئاگاداردەکاتەوە، ئەوانەى تائێستا ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەرنەیم و پاسۆرد) یان لەڕێگەى خوێندنگەو قوتابخانەکان بەدەست نەگەیشتتوە. لەئێستاوە تاکو رێکەوتى ١٩-١٠-٢٠١٦ دەتوانن بە کۆدى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى بچنە ناو سیتسمى زانکۆلاین، دواتریش ژمارەى تەلەفۆنى خۆیان تۆمار بکەن و، پاشانیش لەڕێگەى کورتە نامەیەکەوە ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەستدەگات.

بۆ ئەوەش داوا لە گشت دەرچوانى ۱۲ى ئامادەیى دەکەین ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەرنەیم و پاسۆرد) بەباشى بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى (ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ) دەتوانن بچنە ناو سیستمى زانکۆلاین.

فۆڕمی خوێندنی ماستەرو دکتۆرا لەزانکۆی راپەڕین

بۆ داگرتنی فۆڕمی خوێندنی ماستەرو دکتۆرا لەزانکۆی راپەڕین کلیک لە سەر ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن

فۆرمی خوێندنی دکتۆرا بە شێوەی word

فۆرمی خوێندنی دکتۆرا بە شێوەی pdf

فۆرمی خوێندنی ماستەر بە شێوەی word

فۆرمی خوێندنی ماستەر بە شێوەی pdf

زانکۆی ڕاپەڕین پێویستی بە شۆفێر و کارگوزارە

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین/بەشی سامانی ئاژەڵ لە قەڵادزێ ئاگاداری گشت فەرمانبەران لە دامەزراوە حکومییەکانی تری سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکاتەوە، زانکۆمان پێویستی بە گواستنەوەی دوو فەرمانبەر هەیە بەشێوەی (تەنسیب) بۆ کاری ( شۆفێر ، کارگوزار) بۆ بەشی سامانی ئاژەڵ لە کەمپەسی قەڵادزێ، هەر فەرمانبەرێک خوازیارە گواستنەوەی بۆ بکرێت پێوستە سەردانی بەشی سامانی ئاژەڵ بکات بەم مەرجانەی خوارەوە :

مەرجەکان :

١- پێویستە خوازیار فەرمانبەری ڕەسمی (میلاک) بێت لە دامەزراوە حکومییەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین .

٢- پێوستە خوازیار دوای گواستنەوەکەی پابەند بێت بە کاتی دەوام لە بەشی سامانی ئاژەڵ .

٣- پێویستە خوازیار لاری نەبوونی شوێنی کارکردنەکەی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت .

٤- زانکۆمان دەستکراوە دەبێت لە هەر بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گواستنەوەکە .  

٥- داواکاری بۆ گواستنەوە لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٦/١٠/٥ دەستپێدەکات، لە رۆژی پێنج شەممە ٢٠١٦/١٠/١٣ کۆتایی دێت .

 

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین/بەشی سامانی ئاژەڵ