سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی/هۆبەی گرێبەستە گشتییەکان ئاگاداری بەڵێندەران و کۆمپانیا "ناوخۆیی و بیانییەکان" دەکاتەوە کە خاوەنی مۆڵەتی کارکردن لەو دوو بورەدا، زانکۆمان هەڵدەستیت بە ئەنجامدانی ( کەمگیری کراوە نهێنی ) بەمەبەستی (پاككردنەوەی دوو بینای بەشە ناوخۆیی لە ڕانیە یەک بینا لە قەڵادزێ ) هەروەها ( کارپێكردن و چاككردنەوەی گشت ئامێرە كارەبایی و میكانیكییەكان و سیستەمی ساردی و گەرمی دوو بینای بەشە ناوخۆیی لە ڕانیە یەک بینا لە قەڵادزێ ) هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە ئەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆمان/بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجیەكان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە تەندەر و مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (٣٥٠٠٠) سی و پێنج هەزار دیناری عێراقی كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ڕۆژنامەکان دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندە .
ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى سەرجەم دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى دەکات، کە جگە لە پەیجى ڕەسمى وەزارەت بۆ وەرگرتنى زانیارى پشت بەهیچ پەیجێک لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک نەبەستن. لەو بارەبەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ماوەیەکە چەند پەیجێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زانیارى و ڕونکردنەوەى نادروست بە خوێندکاران و قوتابیانى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى دەدەن، بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەم پەیجانە بۆ نمونە پەیجەکانى (www.facebook.com/Zankoline) و (www.facebook.com/zanyaripoli12) و چەندانى دیکە دورونزیک بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە وەزارەتەکەمانەوە نیەو، ئەو زانیارییانەشى کە بڵاوى دەکەنەوە هیچ بنەمایەکىیان نیە و دورن لە ڕاستییەوە، هەربۆیە وەزارەت ڕێوشوێنى یاسایى بەرامبەر ئەو پەیجانە دەگرێتەبەرو ڕوبەڕوى یاسایان دەکاتەوە.
بهشى زانستى كۆمپيوتهر لە زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی هاوینە بۆ فێرخوازان دەکاتەوە
بهشى زانستى كۆمپيوتهر لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگادارى فێرخوازانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکاتەوە، له پێناو بهرزكردنهوهى ئاستى زانستی و دانهبڕانی فێرخوازان له ڕێگاى زانست و پەرەپێدانی تواناکانیان، ههڵدهستێت بەكردنهوهى خولێکی هاوینە بۆ فێربوونى دوو بابەت له بابهته زۆر باو و بهكارهاتووهكانى بوارى زانستی كۆمپيوتهر بۆ ماوهى چوار ههفته له بهروارى ٢٠١٦/٨/١ تا بهروارى ٢٠١٦/٨/٢٤، خولەکە لە ڕۆژی دوو شەممە ٢٠١٦/٨/١ دەستپێدەکات، لە ڕۆژی چوار شەممە ٢٠١٦/٨/٢٤ كۆتایی دێت.