University of Raparin Logo

پڕکرنەوەی فۆڕم بۆ خوێندنی ئێواران لەزانکۆی ڕاپەڕین دەستیپێکرد

فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەین ئاگادارى مامۆستایانی میلاکی وەزارەتی پەروەردە‌ دەکاتەوە، ئەوانەی‌ خوازيارن درێژە بەخوێندن بدەن لە خوێندنى ئێوارانی زانکۆی ڕاپەڕین، دەتوانن له‌ ڕێكه‌وتى ۲۰۱٦/۷/۱۷ وە تا ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۹/۱۷ سەردانی فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری خوێندن .

درێژەی بابەت

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی پەرستاری ڕادەگەیەنرێت

لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە کۆلێژی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری خوێندکارانی سەرجەم قوناغەکانی کۆلێژەکە دەکاتەوە، کە بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە دەتوانن سەردانی کۆلێژ بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی ئەنجامی کۆتایی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکان .

درێژەی بابەت

ئاگادارییەک بۆ فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین  

زانکۆی ڕاپەڕین/بەڕێوەبەرایەتی دارایی ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکاتەوە کە تا ئێستا موچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە، سبەی سێ شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۷/٥ کاتژمێر (۱۱ بۆ ۱۲) سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان .

درێژەی بابەت