فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت ئاگاداری گشت خوێندکارانی لە خوێندنی ئێواران دەکاتەوە، بە مەبەستی دۆزینەوەی ناو و شوێنی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ ، سەردانی ئەم بەستەرانەی خوارەوە بکەن:
ئاگادارییەک بۆ گشت خوێندکارانی فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت
فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت ئاگاداری گشت خوێندکارانی لە خوێندنی بەیانیان دەکاتەوە، بە مەبەستی دۆزینەوەی ناو و شوێنی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ ، سەردانی ئەم بەستەرانەی خوارەوە بکەن:
ڕێنماییەكانی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ (بەیانیان و ئێواران)
لەگەڵ هاتنی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندنی (2016-2015) . لیژنەی تاقیكردنەوەكان هیوای سەركەوتن بۆ گشت خوێندكاران دەخوازێت و خوێندكارە بەڕێزەكان ئاگادار دەكاتەوە لەم ڕێنماییانەی خوارەوە:
1. تاقیكردنەوەكانی خوێندکارانی بەیانیان کاتژمێر ٠٩:٠٠ و تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی ئێواران كاتژمێر (4)ی ئێوارە دەست پێدەكات، پێویستە 10 خولەک پێش دەستپێكردنی تاقیكردنەوە خوێندكار لە هۆڵی تاقیكردنەوە ئامادەبێت. دوای ئەو ماوەیە بەهیچ شێوەیەك خوێندكار ناكرێتە ژوورەوە.